زۆر كه‌س حه‌ز ده‌كه‌ن به دانانی سه‌رین له‌ژێر سه‌ریان بخه‌ون، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سیش پێی تێكده‌چن و هه‌رگیز خه‌ویان لێ ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر سه‌رین له‌ژێر سه‌ریان بێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕان ده‌ركه‌وتووه، به‌كارنه‌هێنانی سه‌رین سوودی زۆره.
بڕبڕه‌ی پشت پشوو ده‌دات و جه‌سته شێوازه دروسته‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت
به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكان ده‌ركه‌وتووه، خه‌وتن به‌بێ به‌كارهێنانی سه‌رین بۆ ژێر سه‌ر، ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئازاره‌كانی پشت و په‌له‌كان، چونكه به‌هۆیه‌وه بڕبڕه‌ی پشت پشوو ده‌دات و جه‌سته شێوازه دروسته‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، له ئازاری مل و سه‌رئێشه ڕزگارتان ده‌كات، چونكه سه‌رین په‌ستان ده‌خاته سه‌ر سه‌ر و مل بۆ پێشه‌وه، ئه‌مه‌ش شێوه‌ی سروشتیی جه‌سته ده‌گۆڕێ و ئازارت ده‌دات، بۆیه ده‌بێته هۆی گرژبوونی ماسولكه‌كان و له‌كاتی خه‌به‌ربوونه‌وه تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی به‌هێزت ده‌كات.
خه‌وتن به‌بێ سه‌رین، وا ده‌كات له دوودڵی و ماندووبوونی مێشك ڕزگارت بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ڕزگاربوون له دروستبوونی زیپكه كه زۆرجار به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی ڕووخسار به سه‌رینه‌وه دروست ده‌بێت، چونكه ورده به‌كتریا و میكرۆب له‌سه‌ر سه‌رینه‌كه كۆده‌بێته‌وه.