له یارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی كیك بۆكسینگدا یاریزانێكی ئێرانی به ناوی قاسم سوله‌یمانی، له 15 چركه‌دا یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یاریزانێكی سووریایی دۆڕاند.
له پاڵه‌وانیه‌تیی كیك بۆكسینگ، كه له توركیا له ژێر ناوی كۆنگ فایت رێك خراوه، یاریزانێكی ئێرانی به ناوی قاسم سوله‌یمانی، له 15 چركه سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر یاریزانی سووریایی عه‌ممار ئه‌لحاج به لێدانێكی كوشنده دۆڕا.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، یاریزانه‌كه‌ی سووریا زۆر به‌هێز و خیرایی له یاریزانه ئێرانییه‌كه‌ی داوه و راسته‌وخۆ خستوویه‌تی، دواتر سوله‌یمانی نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر قاچه‌كانی بوه‌ستێت و ناوبژیوانیش كۆتایی به یارییه‌كه هێناوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، عه‌مماری سووریایی به حه‌ماسێكی زۆره‌وه رووبه‌ڕووی قاسم سوله‌یمانیی بووه‌ته‌وه و له 15 چركه‌دا به زه‌ویدا داوه، به گوێره‌ی سه‌رنجی چاودێران و بینه‌رانی یارییه‌كه‌ش، یاریزانه سووریاییهكه له ژێر كاریگه‌ریی باری سیاسی و سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
هه‌روه‌ها باوكی عه‌ممار بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی "كاتێك كوڕه‌كه‌م یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دا، من وێنه‌ی خانووهكهمانم له‌به‌رچاو بوو، كه له سووریا رووخێنراوه".
ئه‌حمه‌د ئه‌لحاج، باوكی عه‌ممار هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به جۆرێك له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌دا، وه‌ك ئه‌وه بێت ئه‌و ماڵه‌كه‌مانی له حه‌له‌ب رووخاندبێت".
باوكی عه‌ممار ئاشكرای كردووه "پێش یارییه‌كه ته‌له‌فۆنم بۆ كوڕه‌كه‌م كرد، پێم گوت ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر تۆ یاریی ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌یه ماڵه‌كه‌مانی رووخاندووه، مامهكانتی كوشتووه، ئه‌وه قاسم سوله‌یمانییه".
یاریزانه ئێرانییه‌كه ناوی قاسم سوله‌یمانییه، هاوشێوه‌ی ناوی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی، كه سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو له هێرشێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تر، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشیان كرایه سه‌ر و كوژران.