ڕێبوار محه‌مه‌د ده‌رهێنه‌ری كورد، كورته فیلمێكی نوێی به ناوی "ڤالانتاین" به‌رهه‌م هێنا، نزیكه‌ی 25 ئه‌كته‌ر تێیدا به‌شدارن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی شوبات، ڕێبوار محه‌مه‌د ده‌رهێنه‌ری كورد به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌رهه‌مێكی نوێی گاڵته‌ئامێزمان به‌رهه‌م هێناوه، له كورته فیلمێك به‌ناوی "ڤالانتاین" پێكدێت.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره گوتی: كورته فیلمی "ڤالانتاین" له ده‌رهێنانی من، كامێرای شه‌هرام ته‌ها، مۆنتاجی باوه‌ڕ ڕه‌فیقه و 25 ئه‌كته‌ر تێیدا به‌شدار بوون.
ڕێبوار محه‌مه‌د گوتی: په‌یامی ئه‌م فیلمه یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی خۆشه‌ویستییه به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی، خۆزگه ته‌نیا 14ی شوبات بۆ ڕۆژی خۆشه‌ویستی نه‌بووایه و هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ خه‌ڵك خۆشه‌ویستییان بۆ یه‌كتری ده‌رببڕیایه و ڕق و كینه نه‌بووایه.
ئه‌وه‌شی گوت: كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموون به خۆبه‌خش به‌شدارییان له‌م كورته فیلمه‌دا كردووه، دیارترینیان پشتیوانی عه‌به‌ی جگه‌ر، محه‌مه‌د مه‌ولوود، كامیلیا نوسوودی، ئاره‌زوو كاكه‌برا و گوڵی به‌هادینن.