راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی رای گه‌یاند، ئه‌م وه‌رزه تیپه‌كه‌ی دوو ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌یه و ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستیان بهێنێت، باسیشی له گۆڕانكاری و ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی بۆ قۆناغی دووه‌می خولی نایابی كوردستان كرد.
مه‌حموود مه‌جید راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی بۆ وشه سپۆرت قسه‌ی كرد و سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی بۆ قۆناغی دووه‌می خولی كوردستان گوتی: "گۆڕانكاریی گه‌وره‌مان بۆ قۆناغی دووه‌می خولی كوردستان نه‌كردووه، چونكه تیپه‌كه‌مان له بارودۆخێكی باش‌دا بوو، ته‌نیا یه‌ك یاریزانمان هێناوه، هه‌روه‌ها دوو یاریزانیشمان دوورخستووه‌ته‌وه، مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی زۆرباش به‌ڕێوه‌چووه و لێی رازیین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م قۆناغی دووه‌می خولی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و یانه‌ی برایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر یاریی ده‌كات، كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا برایه‌تی به پێنج گۆڵ له هه‌ولێری برده‌وه.
مه‌حموود مه‌جید ده‌ڵێت: "ئێمه ئه‌م وه‌رزه دوو ئامانجی گه‌وره‌مان هه‌یه، ئه‌وانیش به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی نایابی كوردستان و گه‌یشتن به ریزی یانه نایابه‌كانی عێراقه".
گوتیشی: به شێوه‌یه‌كی باش بۆ هه‌ردوو ئامانج خۆمان ئاماده‌كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له ئاماده‌كاریی زیاتر، ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ش پاڵپشتییه‌كی باشمان ده‌كه‌ن و هاوكارن".
یانه‌ی برایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له یارییه‌كی ئاماده‌كاریدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارارات یه‌كسان بوو، هه‌روه‌ها له كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌مدا پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بوو به 12 خاڵ.
مه‌جید، كه هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه و گۆڵكارێكی ناسراو بوو، ده‌ڵێت "ئامانجی گه‌وره‌مان گه‌یشتنه به ریزی یانه نایابه‌كانی عێراق، بۆیه پێویستمان به به‌هێزكردنی زیاتری تیپه‌كه ده‌بێت، به هێنانی یاریزانی تر بۆ تیپه‌كه، هیوام وایه كارگێڕیی یانه‌كه‌مان داواكارییمان جێبه‌جێ بكه‌ن".
راهێنه‌ری برایه‌تی باس له كێشه‌یه‌ك ده‌كات، كه هیواداره به‌ربه‌ست بۆ تیپه‌كه‌ی دروست نه‌كات "كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، نازانین كه‌ی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات، ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه یارییه‌كانمان له هه‌ردوو خولی كوردستان و عێراق به‌ریه‌ك بكه‌ون و كێشه‌كمان بۆ دروست ببێت".
مه‌حموود مه‌جید، كه وه‌ك یاریزان ئه‌زموونی زۆری هه‌بوو، ده‌ڵێت: "یاریزانی كورد له فشاری زۆریی یارییه‌كان رانه‌هاتووه و به‌رگه ناگرێت، بۆیه هیوادارین فشاری زۆرمان نه‌كه‌وێته سه‌ر له یارییه‌كانی هه‌ردوو خولدا، كه‌میی كاتی پشووی نێوان یارییه‌كان له هه‌موو دنیادا كێشه‌یه، ئه‌وه‌تا له ئینگلته‌راش راهێنه‌ره‌كان له یارییه‌كانی بۆكسینگ ده‌ی سكاڵا ده‌كه‌ن و كێشه‌یان بۆ دێته پێش.
مه‌حموود مه‌جید سه‌لمان، له‌دایكبووی 1974ه و له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی رابردووی خولی كوردستان مه‌شقی یانه‌ی برایه‌تی وه‌رگرت و ئه‌مه وه‌رزی دووه‌مه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا كارده‌كات، هه‌روه‌ها پێشتر مه‌شقی یانه‌ی هه‌ڵۆی له ئه‌ستۆدا بووه.
مه‌حموود مه‌جید وه‌ك یاریزان له خوله‌كانی عێراق، لوبنان و سووریا گۆڵكاری خول بووه، وه‌ك راهێنه‌ریش له كۆماری چیك دوو خولی مه‌شقی بینیوه و بڕوانامه‌ی وه‌رگرتووه، مه‌شقی به یانه‌كانی تشرینی سووریایی و زه‌ففاری عومانی داوه.