مامۆستا عه‌لی سه‌ركه‌وت كه‌ریم سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ی تایكواندۆی پاڵه‌وانان كه راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی و خاوه‌نی پشتێنی سێدانی ڕه‌شی كۆرییه له‌باره‌ی چه‌ندان پرسی وه‌رزشی تایكواندۆ و قوتابخانهیهكهیان له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ "وشه"دا زانیاری نۆی ده‌خاته ڕوو.
•دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كان ده‌كه‌ن؟ به‌رده‌وامیتان به ڕاهێنهكان داوه؟
ئاشكرایه كه وه‌رزشكردن ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له ته‌ندروستیمان، جگه له‌وه‌یش مێكش و ده‌روونی مرۆڤ ئارام ده‌كات و ته‌مه‌نی درێژ ده‌كات، بۆیه ئێمه‌یش به‌رده‌وامیمان داوه به وه‌رزش و ڕاهێنانه‌كانی خۆمان، به‌ڵام به شێوازێكی توندی جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا به ته‌عقیمكردنی ده‌ست و له‌به‌ركردنی ده‌مامك به‌به‌رده‌وامی. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه پێشتر كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی ئه‌وانه هه‌مووان به‌كاریان ده‌هێنا به‌ڵام ئێسته ده‌بێت هه‌ركه‌سه‌و بۆخۆی به‌كاری بهێنێت و بۆخۆی بیكڕێت.
هه‌روه‌ها له كاتی كه‌ره‌نتین و وه‌ستان و داخستنی هۆڵی وه‌رزشه‌كان زیاتر ڕاهێنانه‌كانمان تۆمار ده‌كرد به شێوه‌ی ڤیدیۆیی و له گرووپی تایبه‌ت به‌خۆمان و قوتابخانه‌كه‌مان وانه‌كانمان بڵاو ده‌كرده‌وه كه ده‌كرا بڕێك له‌و ڕاهێنانانه له‌ماڵه‌وه ئه‌نجا بدرێت.
•ساڵانه چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
ساڵانه به‌بێ جیاوازی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌شداری چه‌ندان پاڵه‌وانیه‌تی تایكواندۆ ده‌كه‌ین و زۆربه‌ی كاته‌كانیش پله‌ی یه‌كه‌ممان به‌ده‌ست هێناوه و زۆربه‌ی جاره‌كان له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ین. به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه زیاتره به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌شداریكردنمان له ده‌ره‌وه ئه‌سته‌م بووه و زیاتر به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین له عێراق و كوردستان و به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین.
•چه‌ند قوتابیاتان هه‌یه له قوتابخانه‌كه‌تان و بچووكترین ته‌مه‌ن و گه‌وره‌ترینتان چه‌نده؟
قوتابخانه‌كه‌مان ئێسته زیاتر له 140 قوتابی له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌رزشوانانی قوتابخانه‌كه‌مان ته‌مه‌نه‌كان له چوار ساڵی تا 38 ساڵی تێدایه. له‌و ژماره‌یه شه‌شیان كچن و ئه‌وانی تر كوڕن.
•هۆكاری چییه كچی گه‌وره وه‌رناگرن له قوتابخانه‌كه‌تان؟
ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر ده‌بینه‌وه بۆ ئه‌ندامانی ژن وه‌ك وه‌رزشی تایكواندۆ، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئێمه مامۆستای به‌ئه‌زموونی ژنمان نییه له‌و بواره، هه‌روه‌ها له كولتووری كوردیش زۆر كێشه‌یه و تاكو ئێسته كه بڕواننه كچێك وه‌رزش ده‌كات و وه‌ك وه‌زرشوان لێی ناڕوانن و به‌شێوه‌یه‌كی خراپ سه‌یریان ده‌كه‌ن.
•له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌شداری هیچ پاڵهوانییهتییهكتان كردووه؟
له ماوه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تی ئۆنڵاینمان كرد و له نێوان 15 وڵات‌دا قوتابخانه‌كه‌مان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه، به‌شێوه‌ی ڕووبهڕوویش له به‌رواری 22ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له پاڵه‌وانییه‌تی (به‌چكه شێران و تازه پێگه‌یشتووان) به‌ڕێوه‌چوو بۆ كوڕان و كچان به‌هۆی زۆری ژماره‌ی به‌شداربووان كه 165 یاریزان بوو، 24 یاری كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه دوا خرا بۆ به‌رواری 29ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، توانیمان له كوڕان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین له‌سه‌ر ئاستی هه‌ولێر و ده‌روبه‌ری، قوتابخانه‌كه‌مان توانیمان له هه‌ردوو فیئه پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان به‌ده‌ست هێناوه.
•باوك و دایك كه منداڵ ده‌نێرنه قوتابخانه‌كه‌تان، چ گه‌ره‌نتییه‌كی سه‌لامه‌تیتان هه‌یه؟
یه‌كه‌م/ مامۆستا و قوتابییه‌كان له ئاستێكی ڕه‌وشتی به‌رزدان و هه‌ر كه‌سێك رێنوێنی هونه‌ری وه‌رزشی تایكواندۆ و قوتابخانه‌كه بشكێنێت، دووری ده‌خه‌ینه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه تا ئێسته تووشی هیچ حاڵه‌تێك نه‌بووین. دووه‌م/ به به‌رده‌وامی له قوتابخانه‌كه‌مان كامێرای چاودێری هه‌یه، سێیه‌م/ ئێمه قوتابی و ئه‌ندامه‌كانمان به‌بێ ئاگاداری باوك و كه‌سانی گه‌وره‌ی خێزانه‌كان وه‌رناگرین، چواره‌م/ هه‌وڵده‌ده‌ین پێوه‌ندی باشمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ خێزانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانمان. پێنجشه‌م/ به ڕۆڵه و برای خۆمانیان ده‌زانین و خیانه‌ت له ئه‌مانه‌تی وه‌رزشی ناكه‌ین.
•كێن ئه‌وانه‌ی ناتوانن ئه‌و وه‌رزشه بكه‌ن؟
ژنانی دوو گیان و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درومیان هه‌یه ناتوانن ئه‌م وه‌رزشه بكه‌نه‌وه.
•پێشنیارتان چییه بۆ چوونه‌وه پێشه‌وه‌ی وه‌رزشی تیاكواندۆ له هه‌رێمی كوردستان؟
پێویسته وه‌زرش به گشتی له‌گه‌ڵ ژیانی ڕۆژانه‌مان له قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆكان تێكه‌ڵی به‌شێكی ژیانمان بكرێـت و گرنگی زیاتری پێ بدرێت، وه‌رزشی تایكواندۆ به‌تایبه‌تی هه‌ڵی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بڕه‌خسێنریت و قوتابخانه‌ی زیاتر بكرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رزشه زیاتر ئارامیت پێ ده‌به‌خشێت و لایه‌نی ئه‌خلاقی مرۆڤ ڕێكده‌خات و كه‌سێكی ئارام خوڕه‌وشت به‌رزی لێ دروست ده‌كات.
پاشخان//
قوتابخانه‌ی تایكواندۆی پاڵه‌وانان له ساڵی 2013 له هه‌ولێر یه‌كه‌م بنكه‌ی خۆی كردووه‌ته‌وه. عه‌لی سه‌ركه‌وت كه‌ریم /29 ساڵ/ راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كه خاوه‌نی پشتێنی سێدانی ڕه‌شی كۆرییه، سه‌رپه‌رشتی قوتابخانه‌كه ده‌كات، ئه‌و خاوه‌نی زیاتر له 140 قوتابییه كه به‌شدارییان له چه‌ندان پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه.