به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 79%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌مویل ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه 25ی مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێ.
لێبڕین بۆ پله باڵاكان 50% ده‌بێت
روونیشی كرده‌وه كه هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی تر 79%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تهمویا ده‌كرێ، به‌ڵام لێبڕین بۆ پله باڵاكان 50% ده‌بێت.
پێشتر هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه چیتر مووچه دواناكه‌وێت و هه‌موو 25ی مانگان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێ.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدابوو كه هه‌موو 25ی مانگان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه بكرێ به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی لای حكوومه‌تی هه‌رێم كۆ ده‌بێته‌وه.