ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ، جگه له‌وه‌ی وێنه‌ی ماڵ و ئۆتۆمبێڵه‌كانیان له سۆشیاڵ میدیا و په‌یجه‌كانی خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، وێنه ئاژه‌ڵه‌كانیشیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه له ماڵه‌وه به‌خێویان ده‌كه‌ن و هاوڕێیه‌تییان ده‌كه‌ن.
له‌و كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌دا، كه له سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئاژه‌ڵی زۆربه‌ی یاریزانه‌كان سه‌گن، ته‌نیا محه‌مه‌د سه‌ڵاحی یاریزانی لیڤه‌رپوول نه‌بێ، كه پشیله‌یه‌كی جوانی هه‌یه و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ گرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.