پزیشكێكی گشتی ناسراوی عێراقی، چه‌ندان زانیاریی دڵخۆشكه‌ر له‌باره‌ی كۆرۆنای نوێ ئاشكرا ده‌كات؛ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كۆرۆنای نوێ لاوازه و به‌و جۆره نییه كه له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی شوبات، دكتۆر حامد لامی پزیشكی گشتی و پسپۆڕی سییه‌كان و هه‌ناسه‌دان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زۆر لاوازه و پێویست ناكات ئه‌وه‌نده مه‌ترسییه‌كان بڵاو بكرێته‌وه.
زیاتر گوتی، "ڤایرۆسه‌كه نابێته هۆی كوشتنی هیچ هاووڵاتییه‌ك و ئه‌وانه‌ی ده‌مرن، به‌شێكیان جه‌سته‌یان تووشی كێشه ده‌بێت و به‌رگه‌ی په‌ستانی خوێن و فشاری گه‌رمی و هه‌ناسه‌توندی ناگرن، ئه‌گه‌ر نا ڤایرۆسه نوێیه‌كه نابێته هۆی مردن و به ئاسانی بڵاو نابێته‌وه."
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زۆر لاوازه و پێویست ناكات ئه‌وه‌نده مه‌ترسییه‌كان بڵاو بكرێته‌وه
ڕوونی كرده‌وه، ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌بێت بابه‌ته‌كه به هه‌ستیارییه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه، چونكه مانه‌وه‌ی به‌رگه‌ی تاكه‌كان به باشی، وا ده‌كات به‌رگری زیاتری نه‌خۆشییه‌كان بگرێت نه‌ك ته‌نیا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
ئاشكرای كرد، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌م ڤایرۆسه كۆرۆنا نوێیه منداڵ و گه‌نج زیاتر ده‌یگرن، چاكبوونه‌وه‌یشیان زۆر زۆرتره و تا ئێسته هیچ منداڵێك به‌و جۆره نوێیه نه‌مردووه، ده‌بێ هاووڵاتییان ئه‌وه بزانن كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له داهاتوودا ده‌بێت به به‌شێك له ژیانمان و ده‌بێت خۆمانی له‌گه‌ڵ ڕابهێنین.
به‌پێی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، تا ئێسته 667.937 كه‌س له عێراق و هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، 13.272 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 618.509 تووشبوویش چاك بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها 36.157 كه‌سی چالاك له نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌ن.