نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه"، ئاماژه به ڕێكخستنه‌وه‌ی بازاڕی هه‌ولێر ده‌دات و ده‌ڵێ، قبووڵ ناكرێ هیچ دوكاندارێك شۆسته‌كه‌ی به‌رده‌می به‌كرێ بدات. ئه‌و باس له‌وه‌یش ده‌كات كه لیژنه‌كانی چاودێری ئێسته كار له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی هۆتێله‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
•ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌ستی پێ ده‌كرێ كه لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ كه‌متر جموجووڵیان هه‌یه؟
نه‌خێر به‌و جۆره نییه، لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی هه‌ولێر به‌رده‌وامن له چاودێری بازاڕ و ئێسته گه‌ڕان و چاودێرییه‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه، ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نه‌بینرێن، چونكه به‌شێكی زۆری له‌و كارانه‌ی كه ده‌یكه‌ن نادرێ به راگه‌یاندن، ژماره‌یه‌كی زۆر شوێن هه‌ن كه داخراون و رۆژانه له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێنوێنییه‌كان شوێنی گشتی سزا ده‌درێن، مه‌رج نییه هه‌مووی له راگه‌یاندنه‌كاندا باس بكرێ، لیژنه‌كان زیاتر كار له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ماوه به‌سه‌رچوو و پاكوخاوێنی شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئێسته كه دۆخێكی ته‌ندروستی هه‌ستیار هه‌یه و پێویسته به هه‌موو جۆرێك ره‌وشی ته‌ندروستی له‌به‌رچاو بگیرێ.
•قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر بێسه‌روبه‌ری هۆتێله‌كان له هه‌ولێر ده‌كرێ، ئێوه چاودێری ده‌كه‌ن؟
هۆتێله‌كان نه‌ك لیژنه‌ی قایمقامییه‌ت به‌ڵكو گه‌شتوگوزاریش چادێریان ده‌كات، به‌چڕی ئێسته كار له‌سه‌ر چاودێری هۆتێله‌كان ده‌كرێ ته‌نیا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سێ هۆتێل له‌سه‌ر پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنوێنییه‌كان، داخراون كه هه‌م تێبینی له‌سه‌ر پاكوخاوێنی هه‌م تێبینی له‌سه‌ر نرخ و بابه‌تی تری هۆتێله‌كه هه‌بووه. هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی پایته‌ختی كوردستانه پێویسته به هه‌موو جۆرێك رووێكی جوانی پێشان بدرێ به‌تایبه‌ت، له‌كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران روو له‌و شاره ده‌كه‌ن، بۆیه ئاگه‌داری به هه‌موو هۆتێله‌كان دراوه كه پێویسته به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن.
•دیارده‌یه‌كی تر له هه‌ولێر هه‌یه نازانم ئێوه چاودێری ده‌كه‌ن یان نا، به‌ڵام ئاگه‌دارن كه هه‌ندێك شوێنی گشتی هه‌ولێر به‌كرێ دراون؟ بۆ نموونه سه‌ر شۆسته‌كانی ئیسكان یان بازاڕی كۆتری سه‌لام؟
نه‌خێر هه‌رگیز شتی وا قبووڵ ناكرێ، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسایه و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێ كه كارێكی وا ده‌كه‌ن، ئه‌وه موڵكی گشتییه و بۆ هیچ دوكاندارێك نییه شۆسته‌كه‌ی به‌رانبه‌ری به كرێ بدات، له ماوه‌ی ڕابردوویشدا شاره‌وانییه‌كان به دواداچوونیان بۆ كردووه و سزای چه‌ندان شوێنیش دراوه، شه‌قامی ئیسكان و ناوبازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر به ته‌واوی له‌و ڕووه‌وه كۆنترۆڵ كراون.
•پلانی نوێ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ هه‌یه؟
كار له‌سه‌ر پلانی پێشوو ده‌كه‌ین بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی بازاڕی هه‌ولێر، هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه پێویسته له بازاڕی هه‌ولێر هه‌بن، به‌هیچ جۆرێك زێده‌ڕۆیی له‌ناو بازاڕ قبووڵ ناكرێ و به‌رده‌وام خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی شار ده‌بین، به‌ڵام داوایش ده‌كه‌ین كه كاسبكاران هاوكارمان بن و نه‌بنه هۆی تێدانی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر و پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن.