له سلێمانى، پێشانگای شێوه‌كاری و خۆشنووسی ساڵانه‌ى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن گرووپی هونه‌ری شێوه‌كاری كوردستان له ئه‌منه سوره‌كه كرایه‌وه.
دانا دارا به‌ڕێوبه‌ری گرووپی هونه‌ری شێوه‌كاری كوردستان و ڕێكخه‌ری پێشانگاكه، به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت ئه‌م گرووپه دامه‌زراوه كه له بواری شێوه‌كاری له هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت ده‌كات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد، ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه ئه‌وه‌یه كه به زیندووی ڕۆڵی پێشمه‌رگه ڕابگرین، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕۆڵ و كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه له هه‌رێمی كوردستان كه له جه‌نگی دژ به داعش و جه‌نگه‌كانی تریش ڕۆڵی پاڵه‌وانی بینیوه.
باسى له‌وه كرد كه 57 شێوه‌كار به‌شداریان له پێشه‌نگاكه‌دا كردووه. ڕێناس سه‌مه‌د كه وه‌ك شێوه‌كار به‌شداری له‌م پێشانگایه‌دا كردووه گوتی، له‌م پێشانگایه‌دا باس له‌وه كراوه كه پێشمه‌رگه ئه‌و هه‌موو ئازار و مه‌ینه‌تیه‌ی كه چه‌شتویه‌تی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئێمه له ڕێگه‌ی وێنه و تابلۆكانمانه‌وه پێشانی هاووڵاتییانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی ده‌ده‌ین.
سلێمانى/ بره‌و مسته‌فا