د. ناسر باباخانی چالاكی سیاسی و مامۆستای زانكۆی ڤێرجینیای ئه‌مه‌ریكا، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا بۆ "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی كابینه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و رای ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ یه‌ك له وڵاتانی به‌شدار له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، رێ به‌وه ناده‌ن ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و پێی وایه، ئۆپۆزسیۆنی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاوه‌نی ستراتیجێكی سیاسیی ئه‌وتۆ نین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووداو و گۆڕانكارییه‌كانی ئێران.
ئه‌وه‌ی گرنگه ستراتیجی گشتی ئه‌مه‌ریكایه نه‌ك تاكتیكی سه‌رۆكه‌كان
* له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتن بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێ، هه‌رچه‌ند له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و به‌شێكی زۆر له كۆماریخوازه‌كان دژی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ن و داوای ڕێككه‌وتنێكی نوێ ده‌كه‌ن، پێت وایه بایدن له نێوان هاوپه‌یمانانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئه‌وروپایی كه یه‌كه‌میان داوای به‌رده‌وامی سزاكانی سه‌ر تاران ده‌كات و ئه‌وی تریان هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایانه، چ سیاسه‌تێك پێڕه‌و بكات؟
به هاتنه سه‌ر كاری سه‌رۆكه جیاوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به دیموكرات و كۆماریخوازه‌وه، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی و ئه‌وتۆ ساز نابێ، چون ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ستراتیجی گشتی ئه‌مه‌ریكایه نه‌ك تاكتیكه‌كانی سه‌رۆكه‌كان. ڕاسته سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا تا ئاستێك ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌های هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك ناوه‌ندی چاودێری وه‌ك كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران و هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كانی دادوه‌ری هه‌ن كه چاودێری به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ن.
بۆ وێنه هه‌ر ئێسته كه من له‌گه‌ڵ جه‌نابت قسه ده‌كه‌م، تام كاتن سیناتۆری ویلایه‌تی ئاركانزاس له تویتێكدا به توندی هێرشی كرده سه‌ر بایدن و له‌گه‌ڵ سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، گوتی تۆ له‌بری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵاكان؟ یان ئه‌و بڕیارنامه 113 كه‌سییه‌ی كۆنگرێس كه له لایه‌ن كۆماریخوازه‌كان و ته‌نانه‌ت دیموكراته‌كانیشه‌وه واژوو كراوه كه خوازیاری پێكهاتنی ئێرانێكی كۆماری و دیموكرات و سیكولار و غه‌یره ئه‌تۆمین. ئه‌وانه‌م وه‌ك نموونه‌یه‌كی به‌رده‌ست و یه‌كه‌وڕێ باس كرد كه بڵێم سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته ناتوانێ بڕیارده‌ری كۆتایی بێ.
ئه‌گه‌ر به‌وردی بمه‌وێ وڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه، ده‌بێ ده‌وری چه‌ند ئه‌كته‌رێكی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و خودی ئه‌مه‌ریكاش ڕه‌چاو بكه‌ین. با پرسیاره‌كه ئاوا بێنینه گۆڕێ ئایا به هاتنه سه‌ر كاری سه‌رۆكێكی نوێ، ئاڵوگۆڕێكی ئه‌وتۆ له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئێران دروست ده‌بێ یان نا؟ دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر جۆ بایدن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CBS دوو وشه‌ی "نه‌خێر" و "به‌ڵێ"ی به سه‌رله‌قاندن به‌كار هێنا كه ئه‌م سه‌رله‌قاندنه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیاكاندا هه‌بوو، نه‌خێره‌كه بۆ ئه‌وه‌بوو كه ئایا ئێران ده‌توانێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناو ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وام بێ، كه بایدن به نه‌خێر وه‌ڵامی دایه‌وه، به‌شه‌كه‌ی تر ئه‌وه‌بوو كه ئایا ده‌بێ له‌پێشدا پیتاندنی یۆرانیۆم بوه‌ستێنێ و دواتر بگه‌ڕێته‌وه ناو ڕێككه‌وتنه‌كه، كه بایدن ئه‌مجاره‌یان به به‌ڵێ وه‌ڵامی دایه‌وه.
دیموکراتەکان زەبرێکی گەورەیان پێ دەکەوێت ئەگەر لە سەردەمی ئەوان ئێران جەکی ئەتۆم دروست بکات
ئه‌وه له كاتێكدایه كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیشدا له دیبه‌یتی نێوان مایك پێنس جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كامالا هاریس باسیان له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ نادا ئێرانێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی له ناوچه‌كه‌دا دروست ببێ. بۆیه دیموكراته‌كانیش ڕه‌چاوی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌واندا ئێران ببێ به خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌وه گه‌وره‌ترین زه‌بر به‌ر حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌وێ له داهاتوودا.
* به‌ده‌ر له ئه‌مه‌ریكا، پێنج وڵاتی تریش له ناو ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانن، پێت وایه هه‌ڵوێستی ئه‌وان چۆن ده‌بێت به‌رانبه‌ر ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه؟
سێ زلهێزی ئه‌وروپی كه ده‌كرێ بڵێین ئێران پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵیان ئه‌هوه‌نتر بووه، ئێسته به دوای ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی ڕژدترن و هه‌رسێ وڵاتی فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا باسیان له‌وه كردووه كه پیتاندنی یۆرانیۆمی كانزایی له لایه‌ن ئێرانه‌وه كه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆم، به توندی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن و خوازیاری ئه‌وه‌ن ئێران ددان به‌خۆیدا بگرێت. ئه‌وان تا پێش بڕیاره‌كه‌ی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، داوایان ده‌كرد تاران نه‌وی بكێشێ و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساوه له‌باری نه‌بات، ته‌نانه‌ت له به‌یانییه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا دڵه‌ڕاوكێی خۆیان له‌باره‌ی مووشه‌كه بالیستكه‌كانیان و ده‌ستێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی له كاروباری وڵاتانی ناوچه ده‌ربڕی. بۆیه ئێسته ئێران ئه‌وروپییه‌كانیشی به جۆرێك له جۆره‌كان وه‌ك پشتیوان له ده‌ست داوه یان به‌لای كه‌مه‌وه ئێسته به دڕدۆنگییه‌وه لێكتر ده‌ڕوانن. دانیشتنی هاوبه‌شی وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ بلینكێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشانی دا كه دیموكراته‌كان له‌سه‌ر سیاسه‌تی هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كیان سوورن و خه‌ریكی سازكردنی جۆرێ له كۆده‌نگین.
ئێران پشتیوانی وڵاتانی ئەوروپاشی لە دەست دا
ڕووسیا و چینیش وه‌ك دوو زلهێزی تری ناو ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، ڕاسته پشتیوانیان له تاران كردووه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و پشتیوانییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بووه به‌رانبه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه ڕووسیا هه‌رگیز ڕێ نادا ئێران وه‌ك دراوسێیه‌ك ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی ڕابگا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوو بدا، هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه‌دا ئاڵوگۆڕییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت، بۆیه هه‌م رووسیا و هه‌م چین به ئێرانیان ڕاگه‌یاندووه كه بۆت نییه یۆرانیۆم به رێژه‌ی زیاد 20٪ بپیتێنیت و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئێرانیان به خه‌سارێكی گه‌وره به‌رانبه‌ر ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه هه‌ژمار كردووه.
هاوكات ئیمانۆیل ماكرۆن باسی له‌وه كرد كه بۆ ڕێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌بێ دڵه‌ڕاوكێی وڵاتانی كه‌نداویش به‌ته‌واوی ڕه‌چاو بكرێ و ده‌بێ سعوودیه‌ش به‌شداری دانوستانه‌كان بێ. وڵاتانی كه‌نداو به هۆی ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ده‌بینن ئێران هۆكاری ناسه‌قامگیری ناوچه‌یه و ته‌نانه‌ت له وڵاته‌كانی ئه‌واندا ده‌ستێوه‌ردان ده‌كا و خه‌ریكی ته‌راتێنه له جیۆگرافیای هیلالی شیعی، بۆیه به توندی دژی ئێرانێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمین، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕه‌خنه‌ی توندیان له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان تێیدا به‌شدار نه‌بوون، بۆیه ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌كته‌ری ناوچه‌یی ڕێ به‌وه ناده‌ن ئێران به سووك و ئاسانی ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی ڕابگا.
ئه‌كته‌رێكی تر كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ له‌و ناوه‌دا ئیسرائیله. ئیسرائیل ئه‌و وڵاته بوو كه به هۆی ئه‌وه‌وه دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له حاڵه‌تی نهێنییه‌وه بوو به بابه‌تێكی ئاشكرا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، ته‌نانه‌ت به كوشتنی ئه‌و زانایانه‌ی ده‌ستی باڵایان هه‌یه له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌دا، ده‌یه‌وێ ئه‌وه بڵێ كه ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی ڕابگا، گورزێكی كوشنده‌ی لێ ده‌وه‌شێنێ و ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر بایدن ئیسرائیل و نه‌ته‌نیاهۆ پشتگوێ بخا، ئورشه‌لیم ڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر تاران كه ئه‌وه به چڕی له‌ناو مێدیاكانی ئیسرائیل‌دا دووباره ده‌بێته‌وه.
* به گه‌رمبوونی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئێران له ناوخۆدا ده‌ستی داوه‌ته گرتن و له‌سێداره‌دانی چالاكانی نه‌ته‌وه نافارسه‌كان، ئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌ی ئێران به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی به‌تایبه‌تی كورد و به‌لووچ، چ ئاماژه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت و بۆچی ئێران هه‌ركات دۆخی سیاسیی له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ره‌وباشی ده‌ڕوا، رۆدێته سه‌ركوت و گرتنی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر؟
ئه‌وه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه كه هه‌ركات ئه‌هوه‌نییه‌ك له ناوخۆدا به‌دی ده‌كات و تا ئاستێك له‌ژێر گوشاره‌كان ده‌رده‌چێ، به شێوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ڕوانێ. بۆیه به‌رده‌وام ڕۆ هاتووه‌ته كورد و به‌لووچ و نه‌ته‌وه‌كانی تر، به‌تایبه‌تی كوردستان كه له‌باری پێكهاته‌ی حزبی و فكری سیاسییه‌وه ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له دواڕۆژدا ببێته سه‌رئێشه‌یه‌كی ڕژد بۆ ئه‌و ڕژێمه و بۆ چاوترسێنكردنی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر، به‌رده‌وام له زه‌بروزه‌نگ و هێزی قورس سوودی وه‌رگرتووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی نه‌رم و به دروستكردنی فیلم و به‌ڵگه‌فیلم، ویستوویه‌تی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه پێشان بدات. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ڕژێمی ئێران به باشی ده‌زانێ له كوردستان چ پتانسییه‌لێكی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه به‌شێكی زۆر له ئۆپۆزسیۆنی كورد له باشوور و له نزیك سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و هه‌ستی به‌و مه‌ترسییانه كردووه، بۆیه به‌رده‌وام خه‌ریكی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی وه‌ك مووشه‌كباران، سیخوڕی و تیرۆری كه‌سایه‌تییه‌كانه و پلان و به‌رنامه داده‌ڕێژێت بۆ لێدانی هێزه سیاسییه‌كان، هه‌ستی به‌وه كردووه دواجار له بوونی بچووكترین بۆشایی ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌وه كورده‌كانن كه ده‌توانن شوێندانه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێ و كارتێكه‌رییان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌بێت، بۆیه ئاساییه له‌سه‌ر هێڵه سنوورییه‌كانی وه‌ك كوردستان و به‌لووچستان و عه‌ره‌بستان زه‌بروزه‌نگ به‌كار بهێنێت.
هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات پێیان وابوو ده‌توانن هاوشێوه‌ی باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی مامه‌ڵه بكه‌ن
* ئۆپۆزسیۆنی كورد له ڕۆژهه‌ڵات، هیوای له‌سه‌ر هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران هه‌ڵچنیوه و ئه‌گه‌ر به فه‌رمیش ئه‌وه‌ی باس نه‌كردبێ، ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن، ئه‌وه‌تا هاوشێوه‌ی 2015 ئێسته‌ش جارێكی تر واشنتن هاوار بۆ ڕێككه‌وتن و هه‌ڵگرتنی سزاكانی تاران ده‌كاته‌وه و هێرشی سه‌ربازی كه ئۆپۆزسیۆنی كورد هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه، ئه‌گه‌ری روودانی یه‌كجار لاوازه، دۆخی خه‌بات له رۆژهه‌ڵات به‌و میتۆده‌ی ئۆپۆزسیۆن گرتوویه‌ته‌به‌ر، به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟
له پاش نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵات له ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردوودا، به‌داخه‌وه قورسایی كورد وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ناوخۆیی به‌ته‌واوی له كزی دا و هێزه‌كان له دۆخێكی شۆڕشگێڕی به‌ره‌و دۆخێكی ئیداری هه‌نگاویان نا. له لایه‌كی تریشه‌وه به حوكمی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له باشووری كوردستان هاتنه پێش و گۆڕانی هاوسه‌نگی هێز له عێراق كه كورد وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وت، هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش پێیان وابوو كه ئه‌وانیش ده‌توانن هاوشێوه‌ی باشووری كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران مامه‌ڵه بكه‌ن كه ده‌شێ به گوتاری ده‌سته‌وه‌ستانی و چاوه‌ڕوانی ناوی ببه‌ین، واته چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئه‌مه‌ریكا له ئێران بدات و كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێ. بۆ وێنه هه‌بوو سه‌ركرده‌یه‌ك خۆی ئاماده كردبوو ببێ به سه‌رۆك كۆماری ئێران. بۆیه نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست و واقیعبینانه بۆ دۆخی سیاسی و ته‌نانه‌ت دیمۆگرافیای ئه‌و وڵاته كه خاوه‌نی چه‌ندان نه‌ته‌وه‌یه و نه‌ته‌وه‌ی زۆرینه باڵاده‌سته له ئێران و ته‌نانه‌ت به حوكمی ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌ك كورد هێزێكی ئه‌وتۆ نه‌بووین و وه‌ك ده‌زانین ئه‌وه هێزه كه هاوكێشه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كورد هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبوو، وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاوی لێ هات. بێگومان كورد وه‌ك یه‌كێك له شه‌ش نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئێران، ناتوانێ ئه‌و ڕۆڵه ببینێ كه كوردی باشوور له عێراق له‌گه‌ڵ دوو ئاینزای شیعه و سوننه ده‌یگێڕێ، بۆ وێنه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵیان رێك بكه‌وێت و پشكی سه‌رۆك كۆماری بدرێت به كورد، چونكه به حوكمی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی باسم كرد، ئه‌وه له ئێران ده‌ست نادا.
* سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاماژه‌كان وا ده‌ریده‌خه‌ن رژێمی ئێران له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه تا ئاستێك به‌ره‌و بووژانه‌وه ده‌چێت، حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات په‌رته‌وازه‌ییه‌كیان پێوه دیاره و هیچ هه‌وڵێكی كرداری نابینرێت بۆ له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی رێچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخی ئێسته‌ی ئێران، ئه‌و ئاڵۆزی و ده‌سته‌وه‌ستانییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئایا به‌ڕاستی كورد له رۆژهه‌ڵات هیچ ستراتیجییه‌كی سیاسی پێڕه‌و ده‌كات؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕاستگۆیانه بدوێین، ستراتیجییه‌كی سیاسی كه گوتارێكی ئه‌وتۆی لێ بكه‌وێته‌وه و ببێ به ڕێچكه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێیدا بڕۆن، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی به دروستی له پرسیاره‌كه‌تدا ئاماژه‌ت پێكردن، به هۆی په‌رته‌وازه‌یی و په‌رشوبڵاوی هێزه سیاسییه‌كان به‌دی ناكه‌ین. لێك ترازانی حزبه‌كان و جیابوونه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و جیاوازییه‌كان له‌ناو حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردی به جۆرێك له جۆره‌كان تووشی بێ هیوایی و په‌سیوی بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش قبووڵ بكه‌ین كه ئێران به‌ره‌و بووژانه‌وه بچێت كه من وای نابینم، باوه‌ڕ ناكه‌م بتوانێ له‌ژێر ئه‌و گوشارانه پشتی ڕاست بكاته‌وه، به هۆی نه‌بوونی هیچ هه‌وڵێكی كرداری له پێناو له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی رێچاره‌یه‌ك، پێم وایه دۆخه‌كه ئاڵوگۆڕێكی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر نایه و كورد تا كاتێك نه‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی گوتارێكی هاوبه‌ش و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوبه‌شیش نه‌بوو، گوتارێكی له یه‌كتر نزیكیان هه‌بێت، ناتوانن ببن به هێز و كه ئه‌مه‌ش نه‌بوو، ناتوانێ له ئه‌گه‌ری هه‌ر ئاڵوگۆڕییه‌ك له ئێران‌دا ببێ به به‌شێكی سه‌ره‌كی پازه‌لی سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته.
ئێمه ناتوانین ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوای كوردستان پێك بگرین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوا به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كده‌ستییه‌ك هه‌یه، ئه‌مه وایكردووه تا ئاستێك هێز و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ و پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له ئاستی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش وه‌ده‌ست بخه‌ن، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مانه له‌ناو ئۆپۆزسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌دی ناكرێ و به گوته‌ی خودی رێبه‌رانی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵات كه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، ده‌یان جار پێیان گوتوون كه ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه ببینین! كه سه‌یر ده‌كه‌ی له ناو ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات، وه‌ك یاسادانان و جێبه‌جێكار و سه‌رۆكایه‌تیدا هێزه‌كانی ئێمه ده‌ورێكی ئه‌وتۆیان نییه، له هیچ كامیاندا لۆبییه‌كمان نییه كه كوردی ڕۆژهه‌ڵات بتوانێ تێیدا شوێندانه‌ر بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد هێز نییه و نه‌بوونی هێزه‌كه‌شی هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی یه‌ك گوتاری، هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر یه‌كگوتاریش هه‌بێ، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه به واتا سه‌خت ئامێرییه‌كه بوونی نییه، ڕه‌نگه دیسان نه‌توانێ كارتێكه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی به‌رانبه‌ر ئێرانێك هه‌بێت كه دیسان ڕه‌نگه به‌ره‌و بووژانه‌وه بچێ، به‌ڵام دیسانیش ده‌توانێ كارتێكه‌ری سایكۆلۆجی و ده‌روونی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات هه‌بێ، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ناو خۆیدا به جووڵه بخات.