كەنەدا سەركوتكارییەكانی چین بەرانبەر مسوڵمانانی ئۆیغۆری بە جینۆساید ناساند

:: PM:01:39:23/02/2021 ‌
پەرلەمانی كەنەدا بە پەسندكردنی پڕۆژەیەك سیاسەتەكانی چین بەرانبەر بە پێكهاتەی مسوڵمانانی ئۆیغۆر لە ویلایەتی چین كیانگی ئەو وڵاتەی بە جینۆساید ناساند. 

گرووپ  و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ پێیان وایە، لانی كەم یەك ملیۆن كەس لە مسوڵمانانی ئۆیغۆر و كەمینەكانی تری مسوڵمانان لە چین، لە كەمپێكی باكوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە زیندانی كراون و حكوومەتی چین وێڕای كاری زۆرەملێ، ژنەكانیشی نەزۆك كردووە.

بەگوێرەی یۆرۆنیوز، كەنەدا وێڕای پەسندكردنی پڕۆژەی ناساندنی ئەو تاوانە بە جینۆساید، داواشی كردووە شوێنی بەڕێوەچوونی ئۆڵمپیكی چین بۆ شوێنێكی تر بگوازرێتەوە. بڕیارە ئۆڵپیكی زستانی لە چوار تا 20ی شوباتی 2022 لە چین بەڕێوە بچێت.

بەر لە كەنەدا، ئەمەریكاش سیاسەتی چین بەرانبەر بە ئۆیغۆرەكانی بە جینۆساید هەژمار كردبوو


بەر لە كەنەدا، ئەمەریكاش سیاسەتی چین بەرانبەر بە ئۆیغۆرەكانی بە جینۆساید هەژمار كردبوو.لانی كەم لە دوو ساڵی رابردوو كۆمەڵێك بەڵگە بڵاو كراونەتەوە لەسەر ئەوەی چین بە پلانێك دەیەوێت مسوڵمانەكانی ئۆیغۆر لەناو ببات.

ئەو هەوڵەی پەرلەمانی كەنەدا دوای ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو، جستین ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا باسی لەوە كرد، زانیاری زۆر هەژێنەریان لەسەر سەركوتكردنی پێكهاتەی مسوـڵمانەكانی چینیان پێ گەیشتووە.



وشە - سلێمان تاشان