حاكم به‌شدار مه‌جید گوته‌بێژی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان له‌و دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه"، تیشك ده‌خاته سه‌ر بڕیاره‌كانی دادگا و دوا پَشهاته‌كانی سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی ڕۆژنامه‌نووس و چالاكه‌وه كاری سیخوڕیان ده‌كرد. باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وه هه‌وڵێكی پیلانی تێكده‌رانه كه به‌و بیانووه‌وه ده‌یانه‌وێ شكۆی دادگا نه‌هێڵن.
•ئه‌و هه‌موو هێرشه له‌و كاته‌دا بۆچی بۆ سه‌ر دادگاكان و سه‌روه‌ری دادگاكان ده‌كرێ؟
كوردستان دوژمنی زۆره، پیلانی زۆر بۆ له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی هێرش ده‌كرێته سه‌ر كوردستان و به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵ ده‌درێت به‌ها پیرۆزییه‌كانی كوردستان نه‌مێنن، خه‌ڵكانێكیش به‌دوای هه‌ڵاكه كه‌وتوون و ره‌نگه فریو درابن و نه‌زانن بابه‌ته‌كه چییه، به ئێمه ده‌ڵێن كۆیله‌ی لایه‌نێكین، دادوه‌ر كۆیله‌ی خودایه و یاسا جێبه‌جێ ده‌كات، رێز له سه‌روه‌ری یاسا ده‌گرین، سارد نابینه‌وه له كاره‌كانمان، هه‌موو مه‌ترسییه‌كیش له‌سه‌ر ژیانمان دروست بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه شته پیرۆزه‌كانی كوردستان رێزی نه‌مێنێت له ناویاندا دادگا و داواكاری گشتی كه دوو ده‌زگای یاسایین و ده‌یانه‌وێت سووكی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕووخێنن.
ده‌ستێكی ده‌ره‌كی له پشت گه‌وره‌كردنی ئه‌و بابه‌ته بوو، بۆ ئه‌وه‌ی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی هه‌ولێر له خه‌یاڵی خه‌ڵك لاببرێت
•ره‌نگه ڕۆژانه چه‌ندان تاوانباری له‌وانه‌ی بادینان سزا بدرێن، به‌ڵام بۆچی ئه‌و هه‌لاَیه له‌سه‌ر ئه‌وانه دروست بوو؟
راستییه‌كه‌ی ئێمه‌ش كه‌مته‌رخه‌م بووین، دادگا ده‌بوو ئه‌و دۆسیه‌یه مانگێك دوا بخات، له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژێك پێش ئه‌وه هه‌ولێر درایه به‌ر مووشه‌ك، ئه‌و هه‌ڵایه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دروست بوو، ده‌ستێكی ده‌ره‌كی له پشت گه‌وره‌كردنی ئه‌و بابه‌ته بوو، بۆ ئه‌وه‌ی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی هه‌ولێر له خه‌یاڵی خه‌ڵك لاببرێت و فۆكه‌سه جیهانییه‌كانیش خرانه سه‌ر ئه‌و دادگایه و به‌هۆیه‌وه مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بیر چووه‌وه، ده‌بوو كه‌یسه‌كه دوابخرایه، به‌داخه‌وه به ناوی زۆر شته‌وه خیانه‌ت كراوه‌ته ئازادی راده‌ربڕین، كه‌سێك خیانه‌ت ده‌كات ناتوانی سزای بده‌ی، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت ده‌ڵێن ئه‌وه ئازاده، پێویستمان به پێداچوونه‌وه هه‌یه به هه‌موو سیستمه‌كه‌مان، دادوه‌ری و یاسایی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كاری حزبه‌كان و رۆژنامه‌نووسان، شته‌كان تێكه‌ڵ بوون و پێوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان توندتۆڵ‌تر بێت.
•ئه‌وانه‌ی كه باسی ده‌كه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه؟
به‌ڵێ، ئه‌و ساردییه‌ی كه له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه و بیرۆكه‌ی دوو ئیداره‌یی، هه‌موو ئه‌وانه رێخۆشكه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یارانی كورد بتوانن بێنه ئه‌و به‌ینه‌وه و ئیشی خۆیان بكه‌ن، خۆ عێراق سه‌روه‌ری نه‌ماوه، به‌ڵام دادوه‌ره‌كان و داواكاری گشتی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن، راسته ره‌نگه كه‌موكورتی هه‌بێت، به‌ڵام كه ده‌گاته شوێنی خۆی چاك ده‌كرێت.
•ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌درێن به‌ته‌واوی له جێی خۆیاندان؟
دادوه‌ره‌كانیش مرۆڤن و له‌وانه‌یه له بڕیارێك و پێشنیارێك كه‌موكورتی هه‌بێت، به‌ڵام دادگا رێی ته‌میز و تانه‌ی داناوه، نابێت متمانه‌ی خه‌ڵكی به داوده‌زگا شه‌رعییه‌كانمان لاواز بكه‌ین، به پێچه‌وانه‌وه دادگا و داواكاری گشتی له هه‌موو دنیا رێزی خۆی هه‌یه.
هیچ دادوه‌رێك كۆیله‌ی كه‌س نییه
•ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ به‌رپرسه‌كان قسه یان ته‌له‌فۆن بۆ دادوه‌ره‌كان ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان؟
ده‌بێت هاووڵاتی تێبگات هیچ دادوه‌رێك كۆیله‌ی كه‌س نییه، هیچ به‌رپرسێك زاتی ئه‌وه ناكات ته‌له‌فۆن بۆ دادوه‌ر بكات بڵێت ئه‌و دۆسیه هه‌یه و ئاوا بكرێت، خۆم 22 ساڵه له كاره‌كه‌دام كه‌س زاتی ئه‌وه‌ی نه‌بووه بۆ شتێك ته‌له‌فۆنم بۆ بكات، ئه‌وه‌ی بڕوامان پێ هاتووه كردوومانه، به‌ڵام دواجار ئێمه‌یش مرۆڤین و مرۆڤیش كاره‌كانی شایانی راستی و هه‌ڵه‌ن.
•له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر دادگاكانی هه‌رێم، ئایا به‌راورد به دادگانی تری شوێنه‌كان دادگاكانی هه‌رێم باشتر نین؟
دادگاكانی ئێمه نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه زۆر باشتر و كاراترین، دادگاكانی عێراق كه حوكمی میلیشیا هه‌یه، ره‌نگه له‌ژێر فشاری ئه‌وه‌یان هه‌بێت و زاتی ئه‌وه نه‌كه‌ن بێنه سه‌ر شاشه‌كان و باس له كێشه‌كان بكه‌ن، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه رۆژانه له خوارووی عێراق ده‌كوژرێت كه‌س باسی ناكات، پێنج كه‌س له هه‌رێم سزا ده‌درێن له عێراقه‌وه ده‌هۆڵی بۆ ده‌كوتن، دادگاكان و گرتووخانه‌كانی هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راورد ناكرێن به ئه‌وانه‌ی عێراق، له‌وێ كڕین و فرۆشتن به گیراوه‌كان ده‌كرێت، پێشمان خۆش نییه له عێراق ئاوایه.
دیمانه/ هۆشیار عه‌لی