لە مەریخەوە یەكەم تۆماری دەنگی بە زەوی گەیشت

:: AM:10:07:24/02/2021 ‌
دوای ئەوەی ناسا توانی بە سەركەوتوویی ئامێرێكی پشكنەر رەوانەی سەر مەریخ بكات، بۆ یەكەم جار دەنگی سروشتیی مەریخی تۆمار كرد و رەوانەی زەوی كرد.

هەڵبەت پێشتر تۆماری ڤیدیۆییشی ناردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی یەكێك لە مایكەكان لەكار كەوتبوو، بە مایكێكی تر دەنگەكە تۆمار كراوە.

لەو تۆمارەی نێراوە، دەنگی ئامێرەكەش دەبیسترێت، بەڵام لەگەڵ ئەمە دەنگی سروشتی مەریخیش دەبیسترێت. رۆژی دووشەم 22ی مانگ ناسا بۆ یەكەم جار توانیبووی ڤیدیۆی تایبەتیی مەریخ بڵاو بكاتەوە.

لە خوارەوە لینكی تۆمارە ڤیدیۆیی و دەنگییەكە دانراوە و لە كاتی گوێگرتنی، پێویستە ئەوەتان لەبەرچاو بێت بەشی یەكەمی ڤیدیۆكە ئەو دەنگەی دەبیسترێت هی ئامێرەكەیە، بەڵام دواتر دەنگی سروشتی مەریخ هەست پێ دەكرێت.

لە یەكێك لە ڤیدیۆكان كاتی دابەزینی پشكنەرەكە لەسەر مەریخ پێشان دەدات كە لەگەڵ دابەزینی تەپوتۆز لەسەر مەریخ بەرز دەبێتەوە ئاسمان.

ئەوانی تووشی سەرسوڕمان كردووە.


بەرپرسی تیمەكەی ناسا گوتوویەتی، ئەو وێنانەی بەدەستیان گەیشتووە، كوالێتییەكەیان زۆر بەرزە و ئەوانی تووشی سەرسوڕمان كردووە.

بەگوێرەی یۆرۆنیوز، ئەركی ئەم ئامێرە پشكنەرە ئەوەیە، بەدواداچوون بۆ ئەگەری بوونی ژیان لە مەریخ بكات، بۆیە رێك لە تەنیشت رووبارێكی زۆر كۆن دابەزیوە. 

ئامێرەكە دوو ساڵ لەم شوێنە دەمێنێتەوە و وێڕای كۆمەڵێك تاقیكردنەوە، خۆڵی جیاواز لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت و بۆ زەوی دەگەڕێنێتەوە.



وشە - سلێمان تاشان