زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست پچڕپچڕبوونی خه‌وی شه‌وانیان ده‌ناڵێنن و له‌ناكاو خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه، پزیشكێكی پسپۆڕ باس له هۆكاره‌كانی ده‌كات.
دكتۆر خوسێ كولۆن پسپۆڕی ده‌روونی و ده‌مار، باس له هۆكاره‌كانی خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی شه‌وان ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات، تا چه‌ند دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته ئاساییه.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ: خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی شه‌وان له چوار تا شه‌ش جار له شه‌وێكدا ئاساییه، به‌مه‌رجێك بتوانێ ڕاسته‌وخۆ بخه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و ژماره‌یه زیاتر بوو یان نه‌یتوانی ڕاسته‌وخۆ خه‌وی لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌وا چه‌ند هۆكارێكی له پشته و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌خه‌و خه‌به‌رت ده‌كه‌نه‌وه و نایه‌ڵن بخه‌ویته‌وه تا چاره‌سه‌ریان نه‌كه‌یت ئه‌مانه‌ن:
_ پێویستیی میزكردن.
_ هه‌ستكردن به گه‌رما.
_ هیلاكیی له ڕاده‌به‌ده‌ری ڕۆژ.
_ به‌كارهێنانی مۆبایل پێش نوستن.
_ ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی خه‌و تێكده‌ده‌ن وه‌ك قاوه، چا.. هتد.