له زانستی زینده‌وه‌رزانی چه‌ند جۆره بوونه‌وه‌رێك بوونیان هه‌یه كه خه‌سڵه‌ت و حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و تایبه‌تیان هه‌یه، كه پێی ده‌گوترێ "دۆخی سڕبوون و متبوون" واته كاتێك وه‌رزی ساردی زستان ده‌ست پێ ده‌كات، بوونه‌وه‌ره‌كه ده‌چێته دۆخی متبوونه‌وه و سڕ ده‌بێت و كه‌مترین وزه خه‌رج ده‌كات و كه‌مترین پێویستی به خۆراك ده‌بێت، تا وه‌رزی سه‌رما كۆتایی دێت، چی ده‌بێ ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندییه بۆ مرۆڤ دابهێنرێت؟ به ته‌واوی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌گۆڕێ و زانایان هه‌نگاوێكی گه‌وره له ڕێگریكردن له مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڕووداو ده‌بن نزیك ده‌بنه‌وه.
له فیلمی خه‌یاڵی زانستی زۆرجار ئه‌مجۆره بیرۆكانه خراونه‌ته ڕوو، به‌ڵام له واقیعیش حاڵه‌تی سه‌یری ئه‌مجۆره تایبه‌تمه‌ندییه له مرۆڤ به‌دی كراوه، كه دیارترینیان ژیانی ژنه پزیشكێكی نه‌رویجی بوو، ئه‌و دوای ته‌واوبوونی كاره‌كه‌ی له ڕۆژێكی ساڵی 1999 چوونه گه‌شتی زستان و سه‌ر به‌فر كه ئه‌مه له وڵاتانی ئه‌وروپا زۆر باوه، له ئه‌نجامی به هه‌ڵه ڕۆیشتنی ئه‌و ژنه كه ناوی "ئانا باجنهولم" بووه، ده‌خزێ و ده‌كه‌وێته ناو ڕووبارێكی به‌ستووه‌وه، دوو هاوڕێكه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ری بهێنن و پێوه‌ندی به تیمی فریاكه‌وتن ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به خێرایی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی داده‌به‌زێ و دواجاریش به هه‌مان هۆكار هۆشی نامێنێت.
ئانا نزیكه‌ی 80 خوله‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ئاوه به‌سته‌ڵه‌كه ده‌مێنێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هۆشی نامێنێ و وه‌ك مردوویه‌كی لێ دێت، تا له شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه‌یش بۆ نه‌خۆشخانه به هه‌لیكۆپته‌ر گوێزراوه، سه‌عاتێكی تری خایاند، هه‌مووان له‌و بڕوایه‌دابوون كه ئه‌و مردووه و كۆتایی هاتووه، به‌ڵام پزیشكان بڕیاریاندا تا خوێنی گه‌رم نه‌خه‌نه جه‌سته‌یه‌وه و ئه‌و چاره‌سه‌ر تاقی نه‌كه‌نه‌وه، مه‌رگی ئانا ڕانه‌گه‌یه‌نن.
پاش ئه‌وه‌ی خوێنی گه‌رمیان كرده جه‌سته‌یه‌وه، ورده ورده دڵی ده‌ستی به لێدان كرده‌وه و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی چالاكبوونه‌وه، كه ئه‌مه‌یش زانایانی تووشی شۆك كرد، هه‌رچه‌نده ئانا به‌هۆی كه‌وتنه‌كه‌ی پاش 12 ساڵ له چاره‌سه‌ركردن به ته‌واوی وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی كه‌وته‌وه ڕۆیشتن و جووڵه، به‌ڵام ئه‌مه ئیلهامێكی گه‌وره‌ی به زانایاندا، تا مرۆڤ بخرێته حاڵه‌تی به‌ستنه‌وه و له ژیان بهێڵرێته‌وه، هه‌ركات ویسترا زیندوو بكرێته‌وه، خوێنی گه‌رم بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ جه‌سته‌ی.
ژنێكی نه‌رویجی كه‌وته دۆخی سڕبوونه‌وه و دڵی زیاتر له دوو سه‌عات وه‌ستا دواتر چاكبووه‌وه
كیلی درۆ پسپۆری بیۆلجیا له زانكۆی ئالاسكا له‌وباره‌وه گوتی،
توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر دروستكردنی دۆخی سڕبوون و متبوون بۆ مرۆڤ به‌رده‌وامن و به دووری نازانین كه له داهاتوو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ مرۆڤ ده‌دۆزرێته‌وه و پله‌ی گه‌رمی جه‌سته زۆر نزم ده‌كرێته‌وه و مرۆڤه‌كه ده‌خرێته حاڵه‌تی به‌ستن و متبوونه‌وه و هه‌ركات پزیشكان خواستیان له‌سه‌ر بێ، زیندووی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م داهێنانه به سه‌ركه‌وتوویی له‌لایه‌ن زانایانه‌وه كۆتایی پێ بهێنرێت، یارمه‌تی زۆری مرۆڤایه‌تی ده‌دات، به‌كارهێنانی سه‌رما و دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌سه‌رده‌می ناپۆلیۆنه‌وه كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه، ئه‌وكات تێبینی ئه‌وه كرا، ئه‌و سه‌ربازه بریندارانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌مێننه‌وه، به به‌راورد به‌وانه‌ی كه له نێو خێوه‌ته‌كان و شوێنی گه‌رمن، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی زۆر زیاتره.
ئێسته‌یش به سڕكردن و متبوونی مرۆڤ ده‌توانرێ برینداران و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی سه‌ختیان هه‌یه، جه‌سته‌یان سڕ بكرێ تا پزیشكان به ئاسایی و بێ دوودڵی نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌رییان بۆ بكه‌ن، جیا له‌وه‌یش ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا "ناسا" له ساڵانی په‌نجاوه له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه كار ده‌كات، تا ئه‌و مرۆڤانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی ده‌كرێن، بۆ پاراستنیان بخرێنه دۆخی سڕبوونه‌وه، جیا له‌وه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی خواردنی كه‌متریان پێویست بێ تا له‌گه‌ڵ خۆیانی ببه‌ن.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایش كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و ڕێگه‌یه به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی بدۆزێته‌وه، تا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له جه‌نگه دووره ده‌سته‌كان بریندار ده‌بن، بیانخاته دۆخی سڕبوون و متبوونی ته‌واوه‌تی، تا به فڕۆكه ده‌گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌مه‌ریكا.
به داهێنانی ئه‌و پرۆسه‌یه مردنی مرۆڤ زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی دابه‌زینی كێشی جه‌سته‌یش سوود له‌م بیرۆكه‌یه وه‌ربگیرێت، چونكه ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ له حاڵه‌تی سڕبوون و متبووندا ده‌بێت، هیچ خواردنێك ناخوات و سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌ورییه‌ی كه له جه‌سته‌ی كۆی كردووه‌ته‌وه، به هێواشی ده‌یسووتێنێت، بۆ پاراستنی جه‌سته، ئه‌مه‌یش به ڕێوشوێنێكی زۆر ته‌ندروست داده‌نرێ، تا زۆربه‌ی خه‌ڵكی له قه‌ڵه‌وی ڕزگار بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵانی زۆریشه زانایان بیر له‌و پرۆسه‌یه و ئه‌و بواره ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته به ته‌واوی به ئه‌نجامێكی 100% و یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌گه‌یشتوون، كه‌چی توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و زۆربه‌ی زاناكانیش موژده ده‌ده‌ن كه هه‌نگاوه‌كانیان به‌رده‌وامه و له داهاتوو ده‌توانرێ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه زانستییه بدۆزرێته‌وه و به‌مشێوه‌یه‌یش كه‌مترین نه‌خۆش و بریندارانی جیهان گیان له ده‌ستده‌ده‌ن و ده‌توانرێ ژیانیان له ڕێی ئه‌م داهێنانه‌وه ڕزگار بكرێت.