له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا، 59 سكاڵا له لایه‌ن پیاوانه‌وه تۆمار كراوه و 13 پیاویش خۆیان كوشتووه، سێ پیاویش له ماڵ ده‌ركراون.
بورهان ئه‌نجوومه‌ن سكرتێری یه‌كێتی پیاوانی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی شوبات به "وشه"ی راگه‌یاند: له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می 2021، 59 پیاو سكاڵایان تۆمار كردووه كه له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه توندوتیژییان به‌رانبه‌ر كراوه.
23 حاڵه‌تیان له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی منداڵ و بێبه‌شكردنیان له بینینی باوكیان له لایه‌ن ژنانه‌وه بووه
هه‌روه‌ها گوتی: له‌و 59 سكاڵایه، 23 حاڵه‌تیان له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی منداڵ و بێبه‌شكردنیان له بینینی باوكیان له لایه‌ن ژنانه‌وه بووه، له‌و ژماره سكاڵایه سێ حاڵه‌تی ده‌ركردنی پیاوان له ماڵیش تۆمار كراوه.
وه‌ك سكرتێری یه‌كێتیی پیاوان ئاماژه‌ی پێ دا، له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا 13 حاڵه‌تی خۆكوشتنی پیاوانیش تۆمار كراوه كه به‌سه‌ر پارێزگا و شاره‌كانی هه‌رێمدا دابه‌ش ده‌بن.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا