به‌رپرسانی ئیسرائیل پێشوازیان له بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر میلیشیاكانی ئێران له سووریا كرد و دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته تاران له‌وه تێ بگات، ئه‌وه‌ی لا ڕوون بێت، كه بایدن كۆپی ئۆباما نییه.
ماڵپه‌ڕی "
والا"ی ئیسرائیلی له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه حكوومه‌تی ئیسرائیل زۆر ڕه‌زامه‌ند و خۆشحاڵه به‌و بۆردمانانه‌ی كه فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردیانه سه‌ر میلیشیاكانی ئێران له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراق.
ئاماژه‌یان به‌وه‌یش داوه، وه‌كچۆن ئێران له ڕێی میلیشیاكانی ویستی بایدن تاقی بكاته‌وه، جۆ بایدنی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش، به ڕه‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و بۆردمانه وه‌ڵامێكی ڕوون و په‌یامێكی كاریگه‌ری گه‌یانده تاران و تێی گه‌یاندوون، كه بایدن ئۆباما نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی تاران ئاواتیه‌تی كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می ئۆبامای لێ بێته‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیان، به‌رپرسانی ئیسرائیل دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پنتاگۆن و به‌رپرسانی واشنتن به‌ر له‌وه‌ی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر میلیشیاكان ئه‌نجام بده‌ن، ته‌لئه‌بیبیان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه و زانیاری وردیان له‌باره‌ی هێرشه‌كه پێداون.
شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشیان كرده سه‌ر میلیشیاكانی حزبوڵای عێراقی كه له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بڵاو بوونه‌ته‌وه، به چڕی بۆردمانیان كردوون و زیاتر له 20 چه‌كداری میلیشیاكان به‌وهۆیه‌وه كوژراون و زیانی یه‌كجار گه‌وره‌یشیان پێگه‌یشتووه.
پێشتر زۆربه‌ی ناوه‌نده سیاسییه‌كان و وڵاتانی دنیا دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن، هه‌مان سیاسه‌ته‌كانی پێشووی باراك ئۆباما ده‌گرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆرترین نه‌رمی به‌رانبه‌ر ئێران ده‌نوێنێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بایدن به ته‌واوی هه‌موو ئه‌و پێشبینیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا سه‌لماندی كه حكوومه‌ته‌كه‌ی درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌كانی ئۆباما نابێ و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له هه‌موو كاتێك مامه‌ڵه ده‌كات.