له ئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له پارێزگه‌ی ناسڕییه‌ی باشووری عێراق و كه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له پێنج كوژراو و نزیكه‌ی 300 بریندار، مسته‌فا كازمی پارێزگاری ئه‌و شاره و جێگرانی له پۆسته‌كانی دوورخسته‌وه، سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی به شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌ك پارێزگاری ناسڕییه دیاریكراوه.
خۆپێشانده‌رانی ناسڕییه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهی و چه‌كدارانی نه‌ناس به توندی هێرشیان كرایه‌سه‌ر و ته‌نیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێ خۆپێشانده‌ر كوژران و 90ی تریش برینداركران، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێكه كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر هێڵن و هه‌وڵی نه‌هێشتنی ته‌قه‌كردن له خۆپێشانده‌ران ده‌ده‌ن، به‌ڵام دیارده‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و كۆتایی نه‌هات.
دواجار مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق، كازم ئه‌لوائیلی پارێزگاری ناسڕییه و دوو جێگره‌كه‌ی حازم ئهلكهنانی و ئه‌بازه‌ر ئه‌لعومه‌ری له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه.
به‌شێك له میدیاكانی عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كازمی فه‌رمانی به عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراق كردووه، تا وه‌ك پارێزگاری ناسڕییه ڕۆڵ بگێڕێت، به‌ڵام تا ئێسته سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان پشتڕاستیان نه‌كردووه‌ته‌وه.