ڕۆژنامه‌ی "العرب"ی له‌نده‌نی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پرسی بازرگانیكردن به ژنان له عێراق له‌لایه‌ن میلیشیاكان بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میلیشیاكان ناوی خودا و ئاین له خۆیان ده‌نێن و خۆیان به به‌رگریكار له ئاین ده‌ناسێنن، به‌ڵام ژنانی عێراق به‌گشتی و به‌غدا به تایبه‌تی ده‌ڕفێنن و به زۆر ناچاریان ده‌كه‌ن كه كاری له‌شفرۆشی بكه‌ن و ئه‌و پاره‌یشی كه ژنانی له‌شفرۆش وه‌ریده‌گرن، به‌شی زۆری بۆخۆیان ده‌به‌ن.
"س. ڕ" ژنێكی عێراقییه كه هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی دوو منداڵ بووه، هاوشێوه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كان تاكسی گرتووه تا بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ی، به‌ڵام تاكسییه‌كه بردوویه‌تییه شوێنێكی تایبه‌ت و له‌وێ دوو چه‌كدار هاتوون و بێهۆشیان كردووه، دواتر بردوویانه بۆ پارێزگه‌یه‌كی تر و به‌ندیان كردووه و هه‌موو ئامرازێكی پێوه‌ندیكردنیان لێ دوورخستووه‌ته‌وه و به زۆر ناچاریان كردووه كه كاری له‌شفرۆشی بكا و پیاویان بۆ بردووه‌ته ناو ئه‌و ماڵه‌ی كه لێی به‌ند كرابوو.
ئه‌و ژنه ماوه‌ی دوو ساڵ ناچاركراوه ئه‌م كاره بكات و هیچ پاره‌یه‌كیشی نه‌بینیووه كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره له كڕیاره‌كانی وره‌ی گرتبێت، ته‌نیا خواردن نه‌بێ كه پێیان داوه، دوای دوو ساڵ هه‌ر چۆنێك بێ خۆی له دۆزه‌خه ڕزگار ده‌كات.
عروبه مه‌حموود پارێزه‌ری ئه‌و ژنه ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵاتووه، مۆبایلی له خاوه‌نی دووكانێك وه‌رگرتووه و پێوه‌ندی به باوكییه‌وه كردووه، به‌ڵام باوكی پێی ڕاگه‌یاندووه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاقی داوه و دوو منداڵه‌كه‌یشی بردووه، هه‌ركاتیش بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی و عه‌شیره‌ت به بیانووی شه‌ره‌ف ده‌یكوژن و كۆتایی پێ ده‌هێنن، دوای ئه‌و گفتوگۆیه، ئه‌و ژنه به ته‌واوی بێهیوا ده‌بێ و له شه‌قامه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و هێرشانه‌ی میلیشیاكان ده‌یكه‌نه سه‌ر مه‌یخانه‌كانی به‌غدا هۆكاره‌كه ڕاسته‌قینه‌كه به‌هۆی حهرامبوونهوه نییه، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و یانانه‌ی باجیان پێ ناده‌ن په‌لامار ده‌درێن و ڕێگه ناده‌ن كار بكه‌ن
ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێ، بازرگانیكردن به مرۆڤ له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه، به تایبه‌ت ئه‌و ماڵباتانه‌ی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تن، له‌لایه‌ن بانده‌كانی بازرگانی به مرۆڤه‌وه كچ و ژنه‌كانیان ده‌ڕفێنرێت و بازرگانیان پێوه ده‌كرێت و ناویشیان له‌و جۆره كاره ناوه، بازرگانی به كاڵای نه‌رم له عێراق.
حه‌یده‌ر هاووڵاتییه‌كی تری عێراقه و ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ركه‌م هه‌رگیز باوه‌ڕمان به دراوسێكه‌مان نه‌كرد، كه پێی ڕاگه‌یاندوون نێوه‌ندگیرێكی دۆزیوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بازرگانی به مرۆڤ ده‌كه‌ن، تا كچه دوو ساڵانه‌كه‌یان پێ بفرۆشێت له به‌رانبه‌ر 10 ملیۆن دیناری عێراقی، ئه‌مه ئێمه‌ی تووشی سه‌رسڕمان كرد و كاتێك ورده‌كارییه‌كه‌یشی باس كردووه، به ته‌واوی بۆمان ڕوون بووه‌وه كه مافیاكانی بازرگانی به مرۆڤ به فره‌وانی بوونیان هه‌یه و شاراوه‌یش نین و به ڕوونی دیارن كه كێن و كامه گرووپن ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن.
میلیشیاكان كۆنتڕۆڵی ئه‌و كاره‌یان كردووه و هیچ كه‌س جیا له‌وان ناوێرێ و توانای ئه‌وه‌ی نییه كه منداڵ بكڕێ و ژن بڕفێنێت و بازرگانی پێوه بكات، ئه‌و جموجۆڵانهیشی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به ناوی داخستنی یانه‌كانی شه‌وانه و شوێنه‌كانی مه‌ساجكردن، له ڕووكه‌شدا وا له خه‌ڵكی عێراق ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وان دژی ئه‌و كارانه‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هی ئه‌وان نین و یان باج و پاره‌یان پێ ناده‌ن.
بازرگانی به كاڵای نه‌رم ته‌نیا بریتی نییه له ڕفاندنی كچ و ژنان و ناچاركردنیان به كاری له‌شفرۆشی و وه‌رگرتنی پاره له به‌رانبه‌ر هه‌ر كارێكی له‌شفرۆشی كه به ژنه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵكو فێری سواڵكردنیشیان ده‌كه‌ن و ده‌یانبه‌ن بۆ شارێكی دووره ده‌ست و چاودێریان ده‌كه‌ن، یان ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان ده‌فرۆشنه‌وه، بۆ ئه‌و ماڵباتانه‌ی كه كه‌سی نه‌خۆشیان هه‌یه و پێوستیان به ئه‌ندامی جه‌سته هه‌یه تا ژیانی كه‌سه‌كه‌یان ڕزگار بكه‌ن.
عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق زۆرترین ده‌ستی له‌و كاره هه‌یه و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات سه‌یری ده‌كات
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی ڕوانگه‌ی عێراقی بۆ قوربانیانی بازرگانی به مرۆڤ، ته‌نیا له به‌غدا مانگانه سه‌دان تاوانی بازرگانیكردن به مرۆڤ ئه‌نجام ده‌درێ و مافیاكان خاوه‌نی تۆڕی گه‌وره‌ی له‌شفرۆشن و به به‌رده‌وامیش هه‌ر كچێك به ته‌نیا ده‌ربكه‌وێ، پلانی بۆ داده‌نێنن و ده‌یڕفێنن و كاری له‌شفرۆشی پێ ده‌كه‌ن و پاره‌كه‌یشی ده‌خه‌نه گیرفانی خۆیانه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر كچانی ته‌مه‌ن بچووك هه‌یه، ته‌نانه‌ت یانه‌كانی شه‌وانه و بانده‌كانی له‌شفرۆشی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاگه‌داری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێسته ته‌واوی ئه‌و له‌شفرۆشانه‌ی لایانه ته‌مه‌نیان له خوار 17 ساڵه‌وه‌یه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، به فره‌وانی ئه‌و بواره‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گرووپه‌كه سه‌یری ده‌كه‌ن و به به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ فره‌وانكردنی تۆڕی له‌شفرۆشه‌كان و ڕفاندنی كچانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیدان و چه‌كداره‌كانیان ڕۆڵ له‌و كرده‌وانه ده‌گێڕن.