پۆلیسی میسر پیاوێكی گرت كه له‌ناو گه‌ڕه‌كێكی شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه به ده‌مانچه‌یه‌ك ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌ناو خه‌ڵكدا كردووه. وه‌ك پۆلیسی رای گه‌یاندووه رووداوه‌كه تیرۆریستیی نییه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕیان به هاوسه‌ره‌كه‌ی فرۆشتووه، ئه‌و كاره‌ی كردووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پۆلیسی میسر له شه‌قامی به‌یتاشی گه‌ڕه‌كی عه‌جمی له ئه‌سكه‌نده‌رییه، پیاوێك به‌ناو خه‌ڵكدا ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه و چه‌ند كه‌سێكیشی بریندار كردووه. به‌پێی گوته‌ی پۆلیس، رووداوه‌كه به‌هۆی شه‌ڕفرۆشن به‌هاوسه‌ری پیاوه‌كه‌وه هه‌بووه.
ئه‌و رووداوه ته‌واوی میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی داگیر كردووه و وه‌ك رووداوێكی مه‌ترسیدار باس كراوه.
پۆلیسی ئه‌سكه‌نده‌رییه رایان گه‌یاندووه، كاتێك ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به شه‌قامێكی شاره‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن، چه‌ند گه‌نجێك شه‌ڕ به ژنه‌كه ده‌فرۆشن، بۆیه پیاوه‌كه تووشی هیستریا بووه و به ته‌قه‌كردن به‌دوای گه‌نجه‌كان كه‌وتووه، هاوكات چه‌ند كه‌سێكیش به رێكه‌وت به‌وێدا تێپه‌ڕیون، ته‌قه‌ی له‌وانیش كردووه، بۆیه له‌و رووداوه‌دا چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون كه پۆلیس باسی له ژماره‌ی برینداره‌كان نه‌كردووه.
ئێسته‌یش پیاوه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.