كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی، چاویلكه‌یه‌كی دروست كردووه، له‌ڕێیه‌وه ده‌توانی هه‌موو لاكانی خۆت به‌بێ ئاوڕدانه‌وه بۆ دواوه یان ته‌نیشته‌كان ببینی.
كۆمپانیای هندسایتی به‌ریتانی، به هاوكاریی كالوم سكینه‌ر شۆفێری ماتۆر و ئه‌لێكس ماكدۆناڵد زانای فیزیایی، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یان كردووه به كردار و چاویلكه‌كه‌یان له سكۆتله‌ندا دروست كردووه.
تێچووه‌كه‌ی 199 پاوه‌ند بووه
ماڵپه‌ڕی
عه‌ره‌بیه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چاویلكه‌كه له‌ڕێی سه‌رنجدانی چاوه‌وه ڕووه جیاوازه‌كان ده‌بینێ و پێویستی به ئاوڕدانه‌وه نییه، ته‌نیشته‌كانی له شێوه‌ی ئاوێنه‌ی تا ئاستێك ئاوی دروست كراون، كه تێچووه‌كه‌ی 199 پاوه‌ند بووه.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، ئه‌م چاویلكه‌یه بۆ شۆفێرانی ماتۆڕ و یاریزانه‌كانی وه‌رزش زۆرباش و به‌سووده، به به‌كارهێنانی ئه‌م چاویلكه‌یه زیاتر هه‌ست به سه‌لامه‌تی ده‌كه‌ن، له یه‌ك كاتدا ده‌توانن پێش، دوا و هه‌ردوو ته‌نیشته‌كه‌ی خۆیان ببینن.