ئیما واتسۆن كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری زنجیره فیلمه‌كانی هاری پۆته‌ره كه تا ئێسته حه‌وت به‌شی لێ بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌پێی میدیاكانی دنیا ئه‌و خاتوونه بڕیاری دووركه‌وتنه‌وه له كاری هونه‌ریی داوه، ده‌یه‌وێ ئیتر له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و دوور له پیشه‌كه‌ی، خۆشیی ژیان ببینێت.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه راسته زۆر له میدیاكان باس له دووركه‌وتنه‌وه‌ی واتسۆن ده‌كه‌ن له كاری سینه‌مایی، به‌ڵام تا ئێسته خۆی به یه‌ك رسته‌یش باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه.
دوا جاریش رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئیما /33 ساڵ/ له كاری هونه‌ری، بۆ ئه‌وه‌یه له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نزیكتر ببێته‌وه، چونكه كاری هونه‌ری و كاركركدن له سینه‌ما، وا لێكردبوو كاتی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نه‌مێنێت، بۆیه ئێسته كه بڕیاری داوه له كاری هونه‌ریی دوور بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه وازهێنانی یه‌كجاریی نییه، ره‌نگه له داهاتوو بۆ كارێكی رژدی سینه‌مایی بیبینینه‌وه.
ئیما واتسۆن له 1990 له‌دایكبووی پاریسه، جیاله‌وه‌ی ئه‌كته‌ره، هاوكات نمایشكارێكی دیاری جلوبه‌رگه، جیا له به‌شداری له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی له هۆڵیوود، به ئه‌ستێره‌ی زنجیره فیلمه‌كانی "هاری پۆته‌ر" ده‌ناسرێته‌وه كه ناودارترین زنجیره‌ی سینه‌ماییه له دنیادا و چه‌ندان خه‌ڵاتی ئۆسكار و خه‌ڵاتی تری نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه.