دوای ماوەیەكی درێژ لە مشتومڕ و تاوتوێكردنی پرسی بودجەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ئەمەریكا، دواجار ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە بودجەكەی پەسند كرد كە نزیكە لە دوو تریلیۆن دۆلار و رەوانەی ئەنجوومەنی پیرانی دەكات تا لەوێ بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت.
ئەمەریكا بەراورد بە وڵاتانی تری دنیا، زۆرترین قوربانی كۆرۆنای هەبووە و سەرووی نیو ملیۆن كەس لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە بە كۆرۆنا مردوون و هێشتا ڤایرۆسەكە قوربانی وەردەگرێت. بە پێی پڕۆژەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا، تریلیۆنێك و 900 ملیار دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە تەرخان دەكرێت.
بۆ ئەوەیە یارمەتی كەرتە جیاوازەكانی ئابووری و بازرگانیشی پێ بدرێت
بەگوێرەی
شەفەقنا، ئەو بڕە زۆرەی بودجە تەنیا بۆ ئەوە نییە پێكوتەی پێ بێتە كڕین، بەڵكو بۆ ئەوەیە یارمەتی كەرتە جیاوازەكانی ئابووری و بازرگانیشی پێ بدرێت تا ئابووری ئەمەریكا هەستێتەوە.
پێشتر بایدن رای گەیاندبوو لەو 37 رۆژەی چووەتە ناو كۆشكی سپی، 50 ملیۆن كەس لە دانیشتووانی ئەمەریكا كوتراون و بە پێی پلانێك كە سەرۆكی ئەمەریكا دایڕشتووە، دەبێ تا 100 رۆژی دەسەڵاتی، 100 ملیۆن كەس بكوترێن.