فلنجه ''دیسك'' بریتییه له پارچه‌یه‌كی كانزایی بازنه‌یی كه به ته‌گه‌ره‌كانه‌وه ده‌به‌سترێ و له‌گه‌ڵ ویله‌كان سووڕ ده‌خوات، به‌شێكی زۆر گرنگ و سه‌ره‌كییه له‌ناو سیستمی ئیستۆپ كه به‌یارمه‌تی بانس كار ده‌كات بۆ هێواشكردنه‌وه و وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر خواستی شۆفێر.
واته كاتێك شۆفێر فشار ده‌خاته سه‌ر ئیستۆپ، ئه‌وا بانسه‌كان ده‌نووسێن به فلنجه‌وه سه‌ره‌نجام ئۆتۆمبێله‌كه خێرایی كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌وه‌ستێت.
هاوكار حه‌مه‌ده‌مین پسپۆڕ و ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه'' چۆنیه‌تی بوونی فلنجه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، ده‌بێت فلنجه ساف بێت، خوار نه‌بووبێت و ئه‌ستوور بێت.
ئەو شارەزایە ئەوەیشی خستەڕوو کە چۆن بزانیت فلنجەی ئۆتۆمبێل خراپە؟
له‌كاتی لێخوڕین ئه‌گه‌ر قاچ له‌سه‌ر ئیستۆپ داگری، ئه‌وا پایده‌ری ئیستۆپ و سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌له‌رزن، فلنجه شه‌پۆل و زبری تێدابێت یان خوار ده‌بێت و به باشی ئیستۆپ نه‌گرێت.
ئه‌م شاره‌زایه هۆشیاریی ده‌دات ئه‌گه‌ر فلنجه خراپ بوو پێویسته ئه‌مانه بكرێن، گۆڕینی فلنجه به دانه‌یه‌كی نوێ، تۆڕنه‌كردنی فلنجه و سافكردنی، به‌ڵام پێویسته له دوو جار زیاتر تۆڕنه نه‌كرێت.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه هۆكاره‌كانی خراپبوونی فلنجه بۆ ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌كارهێنانی بانسی كوالێتی نزم كه ماده‌ی ئاسنی زۆره، ته‌ڕبوونی فلنجه كاتێك كه گه‌رمه و ته‌واوبوونی بانس و نه‌گۆڕینی یا دره‌نگ گۆڕینی.
فلنجه‌ی ئۆتۆمبێل به‌شێكی گرنگه و پێویسته له‌لایه‌ن شۆفێره‌وه چاودێری بكرێت له هه‌ر حاڵه‌تێكدا، چونكه خراپبوونی ئه‌و فلنجانه ده‌بنه هۆی نه‌مانی ئیستۆپ و دروستبوونی كاره‌سات.