به‌پێی دوایین راپۆرتی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق، 13 ملیۆن هاووڵاتیی عێراق داهاتی رۆژانه‌یان له نێوان دۆلارێك بۆ دوو دۆلاره، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین رێژه‌ی هه‌ژاری ئه‌و وڵاته‌یه، له كاتێكدا خاوه‌نی نه‌وتێكی زۆر و داهاتێكی زۆر و بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌ی زه‌به‌لاحه، بهلاَم گه‌نده‌ڵی هۆكاری سه‌ره‌كی دۆخی ئێسته‌یه و هاووڵاتییان بوونه‌ته قوربانی یه‌كه‌م.
بودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراق زیاتر له 100 تریلیۆن دینار ده‌بێت و خاوه‌نی داهاتێكی زۆره، به‌ڵام ئاستی بژێوی هاووڵاتییانی له دۆخێكی خراپدایه، ئه‌مه‌یش وایكردووه رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و بگره داهاتی تاك زۆر له ئاستێكدا خراپ و مه‌ترسیداردا بێت، به‌راورد به هه‌رێمی كوردستان دۆخی تاك له ئاستێكی باشدایه له رووی داهاته‌وه.
ساڵی 2007 به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كرا، ئاستی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان له خوار له 5% بوو
مه‌حموود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ساڵی 2007 به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كرا، ئاستی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان له خوار له 5% بوو، ئه‌مه رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بوو له ناوچه‌كه‌دا تۆمار كرا، له ساڵی 2013 ئه‌و رێژه‌یه به ته‌واوی دابه‌زی بۆ 3.5% كه نزمترین ئاستی هه‌ژاری بوو له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرابێت، له ساڵی 2018 ئه‌و رێژه‌یه بۆ خوار 6% به‌رز بووه‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو رووپێوی ئه‌نجام نه‌دراوه له باره‌ی هه‌ژاری تا بزانین ئه‌و رێژه‌یه گه‌یشتووه‌ته چه‌ند، به‌رز بووه‌ته‌وه یان دابه‌زیوه، چونكه له ساڵی 2020 نه‌خۆشی و كۆرۆنا هه‌بووه.
به‌پێی دوایین ئاماری ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان له خوار 6%ـه، هه‌روه‌ها هێزی كار له ناو ره‌گه‌زی نێر له سه‌روو له 62%ـه، ئاستی تاكه‌كان له رووی خه‌رجی مانگانه به 239 هه‌زار دینار بۆ یه‌ك مانگ خه‌مڵێنراوه و ئاستی خه‌رجی خێزان بۆ یه‌ك مانگ له سه‌روو یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه‌یه.
هاووڵاتییانی شارێكی وه‌ك به‌سره له عێراق كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاری عێراقه، له ئاستێكی زۆر خراپ و مه‌ترسیدان و تا حاڵه‌تیش برسیه‌تیش گه‌یشتووه، زیاتر له نیوه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ژارن و به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ژاری وڵاته‌كه كردووه.
به‌رای شاره‌زایه‌كی ئابووری، هه‌رێمی كوردستان له رووی هه‌ژار و داهاتی تاكه‌وه تا ساڵی 2014 له ئاستێكی زۆر باش‌دا بوو، داهاتی تاك زۆر به‌رز بوو، چونكه رێژه‌ی هه‌ژاری زۆر دابه‌زی له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه بۆ خوار 3%.
نه‌وزاد كامیل شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان داهات تاك رۆژانه زۆر باش بوو له ماوه‌ی ساڵانی 2007 بۆ 2013 و هه‌لی كار‌و پڕۆژه و هێزی كار له ناوچه‌كه له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌پێنرا له لایه‌ن به‌غداوه به بڕینی مووچه و بودجه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری دروست كردبێت.
ئه‌وه‌شی گوت، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو ره‌نگه جارێكی تر گۆڕانكاری به‌سه‌ر رێژه‌كه هاتبێت له‌گه‌ڵ ئاستی داهاتی تاك، چونكه هه‌م دۆخه‌كه باش بوو، هه‌میش هه‌لی كاری زۆر ره‌خسێنراوه له هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی زۆر خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، بۆ ئه‌مساڵیش 2021 پێدانی مووچه و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان كاریگه‌ری زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی داهاتی تاك و رێژه‌ی هه‌ژاری.
هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش ساڵه سزایه‌كی ئابووری له لایه‌ن عێراقه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر به بڕینی مووچه و بودجه و شایسته داراییه‌كان، به‌ڵام هه‌رێم توانیویه‌تی سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌نگژه و چه‌ندان كێشه‌ی تر دۆخی هاووڵاتییان خراپ نه‌بێت و هه‌میشه له ئاستێكی باش‌دا بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی