زیانی هەندێك جۆری میوە بۆ تەندروستی مرۆڤ

:: PM:09:51:27/02/2021 ‌

میوەكان سەرچاوەیەكی وزە و دەستكەوتنی ڤیتامینەكانن بۆ لەشی مرۆڤ، ئەوان جۆراوجۆر و رەنگاوڕەنگن، چێژ و سوودی جیاوازیان هەیە و بەگشتی مرۆڤ حەزیان پێ دەكات و رۆژانە دەیانخوات، بەڵام چۆن سوودیان هەیە، رەنگە بەشێكیان لە هەندێك حاڵەتدا یان زۆرخواردنیان زیانیان هەبێت.
پێویستە خۆمان لە خواردنی میوەی پێگەیشتوو و پڕئاو بەدوور بگرین
ریما مۆیسینكۆ (ریماریتا)، شارەزای بواری خۆراك و پزیشك لە كلینیكی جوانكاری دەڵێت، هەندێكجار خواردنی میوە زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، روونی كردەوە، مەترسی میوە لەو فركتۆزەدایە كە تیایەتی، ئەو بەشێكە لە میوەی شیرین، كە شەكرێكی تاكە سوكەرایدە و زۆرخواردنی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆل لە خوێن و دروستبوونی چەوری ژەهراوی و شێوانی میتابۆلیسم، هاوكات تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە رەنگە ئەنجامێكی مەترسیداری خواردنی میوەی شیرین بێت. 

ئەو شارەزایە روونی كردەوە، پێویستە خۆمان لە خواردنی میوەی پێگەیشتوو و پڕئاو بەدووربگرین، چونكە بڕی زیاتری فرەكتۆزیان تیادایە، جۆری میوەكە گرنگ نییە، پێویستە گرنگی بەومیوانە بدرێت كە ئاوگی كەمتریان تیادایە، هاوكات خواردنی هەندێك جۆری میوەی دەگمەن، واتە ئەوانەی لەش لەسەریان رانەهاتووە، مەترسیدارە و هەستیاری دروست دەكەن، لەوانە ئەناناس و كیوی و مانگۆ و مۆز.  

هەروەها پێویستە لەو جۆرە میوانە دووربكەوینەوە كە ترشانی زۆر لەناو لەشدا دروست دەكەن، وەك مزرەمەنییەكان، بۆ ئەوانەیشی كێشەیان لە كۆئەندامی هەرس هەیە، باشترە هەندێك جۆر میوە نەخۆن وەك توو، هەروەها خورما بە بڕێكی گونجاو بخوورێت.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل