ڕه‌نگه زۆر كه‌س بپرسن جیاوازیی نێوان قایش یان زنجیر چییه؟ له كاتێكدا كه هه‌ردووكیان هه‌مان كار ده‌كه‌ن، ئه‌ویش بۆ هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامی دانی جووڵه‌ی كام و كڕانك شه‌فته.
له‌مباره‌یه‌وه هانا ئیسماعیل ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، كڕانك ئه‌و شه‌فته‌یه كه زنجیری تایم یان قایش تایم ده‌جووڵێنێت، پاشان زنجیر یان قایش كامشه‌فت ده‌جووڵێنن، هه‌ر لێره‌وه‌یه كه كامشافت وه‌لفه‌كان ده‌كاته‌وه و داده‌خات به شێوه‌یه‌ك كه كاتی كرانه‌وه و داخستنیان ڕێك بێت له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی پستن و ئاگری پلاك، له‌كاتی پچڕانی ئه‌و زنجیره یان ئه‌و قایشه، ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوه‌تی له‌كار ده‌كه‌وێت.
ئەو ئەندازیارە میکانیکییە ئەوە دەخاتەڕوو کە کامیان باشترە بەکارهێنانی
ئه‌م ئه‌ندازیاره له‌باره‌ی قایش تایم ده‌ڵێ، نزیكه‌ی 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قایش تایم داهێنرا بۆ ئۆتۆمبێله‌كان كه له جێی ئه‌و زنجیری تایمه‌یه و ئێسته بوونی هه‌یه، تا ئێسته‌یش له چه‌ندان ئۆتۆمبێلدا قایش تایم بوونی هه‌یه، سوودی ئه‌م قایشه ئه‌وه‌یه كه زۆر به بێده‌نگی كار ده‌كات و زۆریش به‌هێزه. باشییه‌كی تر نرخه‌كه‌یه‌تی له‌به‌ر جۆری ماده و چۆنیه‌تی دروستكردنه‌كه‌ی، قایش تایم زۆر هه‌رزانتره له زنجیر، به‌ڵام نرخی گۆڕینی زۆره كه زۆرجار پێویست به گۆڕینی واته‌ر په‌مپیش ده‌كات، ئه‌گه‌ر قایش تایم بپچڕێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زیان به به‌شه‌كانی بزوێنه‌ر زۆره كه له زنجیریشدا هه‌ر وایه، له‌به‌رئه‌وه تۆ پێویسته له‌سه‌ر ڕێنوێنییه‌كانی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بڕۆیت كه ماوه‌ی چه‌ند پێویسته قایش تایم بگۆڕیت. به شێوه‌یه‌كی گشتی له نێوان (96 هه‌زار بۆ 160 هه‌زار كیلۆمه‌تردا به‌گوێره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه پێویست به گۆڕینی ده‌كات.
له‌باره‌ی زنجیری تایم ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له بنچینه‌دا ئه‌م جۆره به‌كار هاتووه له ئۆتۆمبێله‌كاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان زۆر درێژه، ڕاستییه‌كه‌ی زۆربه‌ی زنجیری تایم ته‌مه‌نیان له ئۆتۆمبێله‌كه خۆی زیاتره، ئه‌مه به واتای ئه‌وه دێت كه تۆ زۆر به ئاسانی ده‌توانی هه‌مان زنجیری تایمت هه‌بێت بۆ 240 هه‌زار تا 320 هه‌زار كیلۆمه‌تر، ئه‌مه‌ش به لای كه‌مه‌وه دوو هێنده‌ی ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی قایش تایمه، هه‌رچه‌نده كه قایش تایم دوای زنجیر تایم داهێنراوه، به‌ڵام تاكه شت كه لێره‌دا ده‌بێت بیگۆڕیت، به‌رگه‌ی زنجیره كه یارمه‌تی زنجیره‌كه ده‌دات كامشه‌فت و كڕانك شه‌فت بێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه. به‌ڵام هه‌ندێك شت هه‌یه له‌باره‌ی زنجیر تایم كه ڕه‌نگه بێزارت بكات، له هه‌موویان دیارتر ده‌نگی زنجیره‌كه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش بوونی هه‌یه كه زنجیری تایم بپچڕێت، له‌و كاته‌دا چاككردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ر خه‌رجییه‌كی زۆری ده‌وێت كه ڕه‌نگه گۆڕینی بزوێنه‌ره‌كه هه‌رزانتر بكه‌وێت له چاككردنی.
ئه‌و ئه‌ندازیاره ده‌ڵێ ئه‌ی كه‌واته كامه‌یان باشتره؟ ئه‌مه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌كارهێنه‌ر، ئه‌گه‌ر تۆ له‌و جۆره‌ی كه ده‌ته‌وێ دوور بیت له چاككردنه‌وه و ناوچه‌ی پیشه‌سازی، ئه‌وا تۆ باشتره قایش تایم هه‌ڵبژێریت، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ده‌بێت ئاگات له باری قایشه‌كه بێت و ئه‌گه‌ر پێویست بوو بیگۆڕیت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ ویستت شتێك به‌كار بێنیت كه سه‌لمێنرابێت باش كار ده‌كات و ناته‌وێ نیگه‌رانی گۆڕینی بیت، ئه‌وا زنجیر تایم به‌كار بێنه.