له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانی جیهان بۆ كێشی سه‌روو ناوه‌ڕاست، ساول ئهلڤارێسی بۆكسێنه‌ری مه‌كسیكی له ئافنی یهلدڕمی توركی برده‌وه.
یارییه‌كه شه‌وی رابردوو له مه‌یامی له ئه‌مه‌ریكا كرا و تێیدا ئالڤارێس، كه به "كانێلۆ" ناسراوه، هیچ بوارێكی به ركابه‌ره توركه‌كه‌ی نه‌دا و هه‌ر له جه‌وله‌ی یه‌كه‌مدا به تووندی هێرشی كرده سه‌ر، دواتر له جه‌وله‌ی سێیه‌مدا به زنجیره لێدانێك و دواتر به لێدانی كوشنده‌ی هونه‌ری، لێی برده‌وه.
یهڵدرمی تورك، كه دوو ساڵ بوو هیچ یارییه‌كی ئه‌نجام نه‌دابوو، نه‌یتوانی خۆی له‌به‌ر بۆكسه‌كانی كانێلۆ رابگرێت و نه‌یتوانی جه‌وله‌ی چواره‌می یارییه‌كه ئه‌نجام بدات و دۆڕا.
به‌مه‌ش كانێلۆ نازناوی پاڵه‌وانی جیهانی بۆ كێشی سه‌روو ناوه‌ڕاست و نازناوی ئه‌نجوومه‌نی بۆكسێنی جیهانی به‌ده‌ست هێنا.
كانێلۆ له كاروانی پیشه‌گه‌رانه‌ی خۆی له بۆكسێندا 55 بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه، كه 37 بردنه‌وه‌یان به لێدانی كوشنده بووه.