عوسمان ڕانیەیی نووسەر کتێبێک لەبارەی ڕووداوەکانی ڕاپەڕینی ڕانیە، بە ناوی "ڕانیه و راپه‌ڕین.. گوڵچنینێك له بیره‌وه‌رییه‌كانم" بڵاو دەکاتەوە.
بە بۆنەی 30ـەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان کە لە ڕانیەی بووكی سه‌رهه‌ڵدانى باشوور چه‌خماخه‌ى دا، کتێبی "ڕانیه و راپه‌ڕین.. گوڵچنینێك له بیره‌وه‌رییه‌كانم" بڵاو دەکرێتەوە.
ئەم کتێبە قەبارەیەکی گەورەی هەیە و لە 500 لاپەڕە پێک هاتووە، لە هەندێک لە بیرەوەرییەکانی نووسەر لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ڕانیە پێکهاتووە کە نووسەر خۆی یەکێک بووە لە بەشدارانی ڕاپەڕینەکە.
نووسەر خۆی یەکێک بووە لە بەشدارانی ڕاپەڕینەکە
عوسمان ڕانیەیی نووسەری کتێبەکە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، من وه‌ك كه‌سێكی به‌شدار له راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ى ده‌روازه‌ى راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان و شاره شیرینه‌كه‌م رانیه‌ی پایته‌ختى سه‌رهه‌ڵدان و ئازادی؛ گێڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌و رۆژه مه‌زنانه كردووه و به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌وه‌ى بینیومه و جاران لاى خۆم یاداشتم كردبوون، له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دا جێم كردوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ پاشكۆیه‌كی وێنه‌یی و به‌ڵگه‌نامه‌یی.
هەروەها گوتی: ئه‌م کتێبە دانسقه‌یه زۆر یاده‌وه‌ری و دۆكیۆمێنتى له‌خۆ گرتووه و به‌شێوازێكی گێڕانه‌وه‌ى ئه‌ده‌بی ئه‌وتۆ داڕێژراوه كه چێژی خوێندنه‌وه ده‌ورووژێنێ، پێده‌چێ گێڕانه‌وه‌یه‌كی جیاواز و لالێكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ بێ بۆ رووداوێكی هه‌ره مه‌زن و به‌هادارى سیاسی له مێژووی گه‌لی كوردستان له ده‌یه‌ى كۆتایی سه‌ته‌ى رابردوو كه راپه‌ڕینی ئادارى ساڵی (1991)ه.
ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان لە پێنجی ئاداری 1991 لە شارۆکەی ڕانیەوە دەستی پێ کرد و تا 21ی هەمان مانگ و ساڵ بەردەوام بوو، پاش ئازادکردنی کەرکووک کۆتایی پێ ھات و بەهۆیەوە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە باشووری کوردستان کرانە دەرەوە و سەرجەم ھێز و سەربازەکانیان کوژران و دەرکران.