لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ و كاپتنی بارسێلۆنا، ئه‌و پێلاوه‌ی كه گۆڵی ژماره 644ی پێ تۆمار كرد، بۆ كارێكی خێرخوازی ده‌یبه‌خشێت.
مێسی مانگی رابردوو گۆڵی ژماره 644ی خۆی به درێسی بارسێلۆنا له تۆڕی ڤایادۆلید تۆمار كرد، به‌مه‌ش بووه خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ له مێژوو له‌گه‌ڵ یه‌ك یانه‌دا و تۆماری پێلێی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیلی شكاند.
مێسی له ئینستاگرام نووسیویه‌تی: "شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی به تۆماركردنی 644 گۆڵ له‌گه‌ڵ یه‌ك یانه‌دا، وای كرد زۆر دڵخۆش بم، به‌ڵام گرنگتر ئه‌وه‌یه بتوانم شتێك پێشكه‌شی ئه‌و منداڵانه بكه‌م، كه له پێناو ته‌ندروستییاندا ده‌جه‌نگن، هیوادارم ئه‌و مه‌زاده‌ی له مانگی نیساندا ده‌كرێت، هۆشیاریی زیاتر له باره‌ی ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه بێنێته كایه‌وه".
بڕیاره پێڵاوه وه‌رزشییه‌كه‌ی مێسی له مانگی نیسانی داهاتوو له مه‌زادێكی ئاشكرادا بفرۆشرێت و داهاته‌كه‌شی بدرێته كارێكی خێرخوازی بۆ منداڵان.