به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی جارێكی تر دابه‌زییه‌وه، ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی ئێران به‌های هه‌ر دۆلارێك به‌رانبه‌ر تمه‌ن هه‌زار و 250 تمه‌ن به‌رز بووه‌وه.
چاوەڕوان دەکرێت بەهای تمەن زیاتر دابەزێ
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه به‌های تمه‌ن تا ئاستێك به جێگیری مابووه‌وه و هه‌ر دۆلارێك به‌رانبه‌ر دراوی ئێرانی، به 24 هه‌زار و 180 تمه‌ن كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ئادار، ئاسۆ ئه‌حمه‌دی خاوه‌ن نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی موكریان له مهاباد، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌های تمه‌ن له سه‌عات 11ی به‌یانی به كاتی مهاباد، به‌رانبه‌ر دۆلار هه‌زار و 250 تمه‌ن دابه‌زی و نرخی هه‌ر دۆلارێك به‌رانبه‌ر تمه‌نی ئێرانی گه‌یشته 25 هه‌زار و 450 تمه‌ن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن هێنده‌ی تر به‌رز ببێته‌وه، له هه‌ندێك له نووسینگه‌كان دۆلار به 26 هه‌زار و 400 تمه‌ن ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت.
ئێران هیوایەکی زۆری لەسەر بەڵێنەکانی بایدن هەڵچنیبوو
سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له 27 هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ 22 هه‌زار تمه‌ن دابه‌زی. به‌رپرسانی ئێران رایان گه‌یاند، به‌های تمه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما، واتا به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن ده‌گاته‌وه هه‌شت هه‌زار تمه‌ن.
خاوه‌نی نووسینگه‌ی موكریان ئه‌وه به دوور ده‌زانێت و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر له باشترین حاڵه‌تدا پێشبینی بكه‌ین، به‌های دۆلار له 24 هه‌زار تمه‌ن زیاتر دانابه‌زێت و هه‌ر دابه‌زینێكیش هه‌بێت، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت و ره‌نگه پێوه‌ست بێت به‌و دۆلاره‌ی بانكی ناوه‌ندی ده‌یخاته بازاڕه‌وه.
ئه‌حمه‌دی دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، خه‌ڵك ئێسته كه‌مترین دراوی ئێرانی‌یان هه‌یه و ئه‌وه‌ی كه پاره‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه، له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو به دۆلار ئاڵوگۆڕی كردووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وا ده‌كات ده‌ستاوده‌ستێكی ئه‌وتۆ له بازاڕه‌كاندا نه‌كرێت و ئابووری وڵاتیش تا دێت به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌چێت، بۆیه ئه‌گه‌ر پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن له‌و دۆخه‌دا بكرێت، بێگومان ده‌بێ مه‌به‌ستێكی تری له پشت بێت.
نرخی یەک دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە 25 هەزار و 450 تمەن
ماوه‌ی چوار ساڵه ئێران به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكاوه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بێبه‌شه، رێژه‌ی هه‌نارده‌ی له رۆژانه دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیله‌وه گه‌یشتووه‌ته 300 هه‌زار به‌رمیل و سه‌رجه‌م پاره‌كانی له‌ناو بانكه‌كانی دنیادا بلۆك كراون، هاوكات هیچ وڵاتێكیش به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌وه بۆی نییه مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ تاران بكات.
دوو وڵاتی رووسیا و چین له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه بازرگانیان له‌گه‌ڵ تاران كردووه، به‌ڵام ئه‌وانیش رایان گه‌یاندووه، ئاماده نین به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه پاره‌ی كاش به‌رانبه‌ر هاورده‌كردنی كاڵای ئێرانی بده‌ن به تاران، بۆیه به ناچار ئێران له‌بری كاڵا هه‌نارده‌كانی، كاڵای چینی و رووسی هاورده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك دا كه به فه‌رمانی تره‌مپ واشنتن له رێككه‌وتنه‌كه كشابووه‌وه. بایدن به‌ڵێنی لابردنی سزا داراییه‌كانی ئێرانیشی دابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی، وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپی دژایه‌تی خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتن بۆ رێككه‌وتنه‌كه و هه‌ڵگرتنی سزا داراییه‌كان راگه‌یاند.
ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداو، داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن رێككه‌وتنێكی نوێ و جیاواز له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ تاران واژوو بكات، كه تێیدا ئێران له چالاكییه مووشه‌كییه‌كانی و ده‌ستوه‌ردان له وڵاتانی ناوچه‌كه بوه‌ستێنرێت، فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاش پشتیوانی له‌و بۆچوونه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
ئێران هیوایه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی بایدن هه‌ڵچنیبوو، ته‌نانه‌ت حكوومه‌ت بودجه‌ی ساڵی 1400ی هه‌تاوی "21ی ئاداری 2021 بۆ 21ی ئاداری 2022" به شێوه‌یه‌ك نووسیوه‌ته‌وه كه رۆژانه هه‌نارده‌ی نه‌وت، بگه‌یه‌نێته‌وه دوو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل و به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار بگاته‌وه هه‌شت هه‌زار تمه‌ن.