نه‌یمار دا سێلڤا ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، پیرۆزبایی ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی ده‌كات.
نه‌یمار له په‌یامه‌كه‌یدا، پیرۆزبایی ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی مه‌سروور بارزانی ده‌كات و هیوای رۆژێكی خۆشی بۆ ده‌خوازێت و پێی ده‌ڵێت "هیوادارم رۆژێكی خۆش له‌گه‌ڵ خانه‌واده و هاوڕێیه‌كانت به‌سه‌ر ببه‌یت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 2ی ئادار، ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانییه و ته‌مه‌نی بووه 52 ساڵ.