تۆیۆتا یارس كە ئۆتۆمبێلێكی ژاپۆنییە، بە باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵی 2021 لە ئەوروپا هاتە هەڵبژاردن و بەمەش پێش ڤۆلكس واگن ئایدی3 كەوتەوە كە لە لایەن كۆمپانیایەكی ئەڵمانی بەرهەم دەهێنرێت.
بەگوێرەی
دۆیچەوێلە، ساڵانە لە ئەوروپا هەڵسەنگاندن بۆ باشترین جۆرەكانی ئۆتۆمبێل دەكرێت . ئەمساڵ لە ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلی ڤۆلكس واگن ئایدی3 كە ئۆتۆمبێلێكی كارەباییە توانبیبووی بگاتە قۆناغی كۆتایی ئەو پێشبڕكێیە و ئومێدی ئەوە لە ئارادابوو بیباتەوە، بەڵام باشتربوونی یارس وای كرد ئۆتۆمبێلەكە نەتوانێ خاڵی پێویست كۆ بكاتەوە.
تۆیۆتا جۆرێكی نوێ لەم ئۆتۆمبێلەی بەرهەم هێناوە كە هەم بە كارەبا و هەم بە سووتەمەنی كار دەكات
تۆیۆتا یارس ئۆتۆمبێلێكی كەمخەرجە و كۆمپانیای تۆیۆتا جۆرێكی نوێ لەم ئۆتۆمبێلەی بەرهەم هێناوە كە هەم بە كارەبا و هەم بە سووتەمەنی كار دەكات، لە زۆربەی وڵاتانی دنیا خەڵكێك حەز بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكە دەكەن.
لە هەرێمی كوردستانی ئۆتۆمبێلی یارس لەسەر شەقامەكان زۆرە و نرخەكەشی زۆر بەرز نییە، مۆدێلە كۆنەكانی لە خوارووی 10 هەزار دۆلار كڕین و فرۆشتنیان پێ دەكرێت.