مستەفا كازمی بە تواناكانی پەرلەمانتارێكی كورد سەرسامە

:: PM:03:27:02/03/2021 ‌
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، هەوڵەكان بۆ دابینكردنی پارەی وەجبەی دووەمی گەنمی جووتیاران دەستی پێ‌ كردووە و مستەفا كازمیش بە هەوڵەكانم سەرسامە.

ئەمڕۆ سێشەم دووی ئادار، مەیادە نەجاڕ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، هەوڵەكان بۆ دابینكردنی بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەستی پێ‌ كردووە.

زیاتر گوتی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقم بینی و لەبارەی پارەی گەنمی جووتیاران كە بەشی دووەمیەتی بۆ ساڵی 2014 و 2015 و 2016 گفتوگۆم لەگەڵی كرد.

مستەفا كازمی بەڵێنی دا لە كاتێكی نزیكدا كۆبوونەوەیەك ڕێك دەخات

باسی لەوەش كرد، مستەفا كازمی سەرسامی خۆی بە هەوڵەكانم دەربڕی بەوەی لە زۆرترین بینینی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەوڵم بۆ دابینكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان و سووربوونی هەبووە لەسەر داوای هاووڵاتییان.

ڕوونی كردەوە، مستەفا كازمی بەڵێنی دا لە كاتێكی نزیكدا كۆبوونەوەیەك ڕێك دەخات بە ئامادەبوونی خۆی و وەزیری بازرگانی عێراق لەگەڵ من، بۆ دۆزینەوەی میكانزمێكی گونجاو بۆ ڕەوانەكردنی وەجبەی دووەم و كۆتایی پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان.

ئێستە بڕی 268 ملیاری پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی كوردستان نێراوە و بڕیارە بەمنزیكانەش بەشی دووەمی بڕیاری لێ‌ بدرێت.





وشە - رامیار جەواد