وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككاره نوێییه‌كانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا راگه‌یاند و به‌پێی رێككاره‌كان دانانی پرسه له ماڵ و مزگه‌وتن و گردبوونه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
له بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووه، پێویسته كافتریا و یانه و چێشتخانه‌كان خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له باخچه‌كانیان پێشكه‌ش به میوانان بكه‌ن و ئه‌وانه‌یشی باخچه‌یان نییه ده‌بێ، ژماره‌ی ناو هۆڵه‌كان سنووردار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌موو جۆره كۆڕ و كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه و كۆنفرانسێك و بۆنه‌ی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌ده‌غه‌یه.
له بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووه، یانه و كافتریا و شوێنی یارتییه‌كان نابێت خزمه‌تگوزاری نێرگه‌له‌كێشان پێشكه‌ش بكه‌ن و له سه‌عات 12ی شه‌و تا شه‌شی به‌یانی كرانه‌وه‌یان قه‌ده‌غه‌یه.