پێنج هه‌زار ڤاكسیی دژه كۆرۆنا له عێراقه‌وه گه‌یشته كوردستان كه له‌لایه‌ن چینه‌وه دابین كراوه، كه‌مێكی تر له سنووری بازگه‌ی شێراوه له ڕێی كه‌ركووك له‌لایه‌ن د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێ.
چین، 50 هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنای جۆری سینۆفارمی بۆ عێراق دابین كرد، به‌شی عێراق دوێنی گه‌یشتوو ئه‌مڕۆیش هی هه‌رێمی كوردستان ده‌گات. له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میكانیزمی چۆنییه‌تی و دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
پێشنیار كراوه سه‌ره‌تا له‌و كه‌سانه‌وه ده‌ست پێ بكرێ كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 90 ساڵه
زریان ته‌ها نێردراوی "وشه" له بازگه‌ی شێراوه پێی ڕاگه‌یاندین، كه وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كان ئاماده ده‌بێت و پێشوازی له تیمه ته‌ندروستییه‌كه ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه زیاتر له سێ ناوه‌ند دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی تێدا له هاووڵاتییان بدرێ.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێشنیار كراوه سه‌ره‌تا له‌و كه‌سانه‌وه ده‌ست پێ بكرێ كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 90 ساڵه و دواتر ئه‌وانه نه‌خۆشی درێژخانه‌نیان هه‌یه ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن.
له‌مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو كۆرۆنا له كوردستان بڵاوبووه‌وه، هاوشێوه‌ی هه‌موو وڵاتان له‌وكاته‌وه چاوه‌ڕوانی ڤاكسین ده‌كرا و ئه‌مڕۆ ده‌گات. ئێسته كۆرۆنای نوێ جارێكی له كوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه و مه‌ترسیی لێ ده‌كرێ ته‌شه‌نه بكات، بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مرۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێككاره‌كانی خۆپارێزی توندتر كرد.