وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشت و چین یه‌كه‌م وڵاتی ده‌سپێشخه‌ر بوو بۆ كوردستان.
د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی گه‌یشتی ڤاكسینی كۆرۆنا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، ئه‌و ڤاكسینه‌ی گه‌یشتووه‌ته كوردستان بۆ تیمی مه‌ترسییه كه له‌ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی كار ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه كاروانی یه‌كه‌مه و به‌سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ.
ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه ئه‌و ڤاكسینه بۆ به‌كارهێنان شیاوه
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له قۆناغی یه‌كه‌م هه‌شت سه‌نته‌ر دیاری كراوه له كوردستان بۆ ژه‌مه ڤاكسینه‌كان و خولی راهێنان ئه‌نجام دراوه بۆ به‌كارهێنانی و له‌ناوه‌نده‌كان دابه‌ش ده‌كرێ.
د.سامان به‌رزنجی دووپاتی كرده‌وه كه له قۆناغی داهاتوو ڤاكسینه‌كان به‌پێی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ و گوتی" هه‌فته‌ی داهاتوویش كاروانێكی تری ڤاكسین ده‌گاته كوردستان".
هه‌روه‌ها هێمای به‌وه كرد كه ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه ئه‌و ڤاكسینه بۆ به‌كارهێنان شیاوه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.د
لای خۆیه‌وه نى روجى كونسوڵی چین له كوردستان گوتی، رووبه‌ڕووی كه‌می ڤاكسین بووینه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاستی دنیا، به‌ڵام ئه‌و كاروانه‌مان بۆ كوردستان ره‌وانه كردووه له پێناو هاورێیه‌تی و هاوئاهه‌نگی نێوانمان.
له كۆی 50 هه‌زار ڤاكسین كه ره‌وانه‌ی عێراق كراوه ئه‌مڕۆ پێنج هه‌زار ڤاكسین گه‌یشته كوردستان و بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو میكانزمه‌كانی دابه‌شكردنی ئاشكرا بكرێ.