به‌رێوبه‌ری قه‌رزی بچووك له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له‌م مانگه‌وه ده‌ست به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی بچووكی سه‌ر گه‌نجان ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ئارام ئه‌نوه‌ر به‌رێوبه‌ری قه‌رزی بچووك له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، له‌سه‌رتای ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستمان كردووه به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی بچووكی سه‌ر گه‌نجان كه تائێسته نه‌یانگه‌راندووه‌ته‌وه و پێویسته ئه‌وه‌ی قه‌رزی بچووكی لابێت بیگه‌ڕێنێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی له‌مانگی ئادار كاتی گه‌رانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان بێت پێویسته بیگه‌رێننه‌وه، چونكه ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی پێیان درابوو كۆتایی ھاتووه و ماوه‌ی بۆیان دیاری كرابوو ئه‌گه‌ر بیگه‌رێننه‌وه ١٥% لێیان خۆش ده‌بن.
ئه‌نوه‌ر باسی له‌وه كرد، تا ئێسته 33 ملیار دیناری قه‌رزی بچووك لای هاووڵاتییان ماوه و نه‌یانگه‌راندووه‌ته‌وه.
پڕۆژه‌ی قه‌رزی بچووك پێشتر ده‌درایه گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی پڕۆژه‌ی خۆیان و دواتر ئه‌و پاره‌ی به‌قه‌رز وه‌ری ده‌گرن بیگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم