له‌لایه‌ن چه‌ندان كه‌سی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه وه‌ك گوندنشینان ده‌ڵێن، له سنووری گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك زه‌وی زۆر داگیر كراون و شاره‌وانیش ده‌ڵێ، پێویسته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌دواداچوون بكات.
چالاك نه‌جم ئه‌ندامی تۆڕی رێكخراوه‌كانی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئێمه وه‌ك رێكخراوه‌كانی گه‌رمیان به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و زه‌ویانه كردووه و ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه داگیر كراون.
لای خۆیه‌وه كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، داگیركردنی زه‌وی له سنووری ناوچه جیاوازه‌كانی گه‌رمیان به‌رده‌وامی هه‌یه و سه‌ر له نوێش په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ئه‌كره‌م ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، به "وشه"ی راگه‌یاند، زه‌وی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ئه‌ركی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی یا كشتوكاڵه به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن.
له كاردانه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیی له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هه‌ندێك له گوندنشینان رێگه‌كانیان به به‌ربه‌ست ته‌نیوه ئیداره‌ی گه‌رمیانیش به‌ناچاری به‌ربه‌سته‌كانی لاداوه .
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی