مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، ده‌بێت ڤاكسین بۆ زیاتر له شه‌ش ملیۆن هاووڵاتی هه‌رێم دابین بكه‌ین، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێسته كار له سه‌ر ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌یه‌كی كوتانی گشتگیر بۆ دانیشتووانی هه‌رێم ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێی شوبات، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا ده‌ڵێ، خۆشحاڵم به گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه له لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه به‌خشراوه و سوپاسی كۆماری چین ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م هاوكارییه مرۆییه، كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان دژ به ڤایرۆسه‌كه و پاراستننی پزیشكان و كارمه‌ندانی هێڵی پێشه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵ، كار ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسین
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاندووه، دوای په‌سه‌ندكردنی پلانی دابه‌شكردن، ڤاكسینه‌كان بۆ سه‌نته‌ره‌كانی دیاریكراو له هه‌موو پارێزگاكان، دابین ده‌كرێت تا بدرێ به‌و گرووپانه‌ی له هێڵی پێشه‌وه‌ن و مه‌ترسییان له‌سه‌ره.
" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵ، كار ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسین و دڵنیابوون له دابینكردنی به‌شی هه‌رێم له‌و بڕه ڤاكسینه‌ی به حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌درێت، ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین، ڕاسته‌وخۆ له په‌یوه‌ندیداین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان. من به‌جیددی كار له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌م و به‌دواداچوون ده‌كه‌م بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی، هه‌ر كوردستانییه‌ك به زووترین كات ڤاكسینی پێ بگات". سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وا ده‌ڵێ
ده‌بێت ڤاكسین بۆ زیاتر له شه‌ش ملیۆن هاووڵاتی هه‌رێم دابین بكه‌ین
هه‌روه‌ك رای گه‌یاندووه كه بێگومان ئه‌مه كارێكی ئاسان نابێت، به‌ڵام ده‌بێت ڤاكسین بۆ زیاتر له شه‌ش ملیۆن هاووڵاتی هه‌رێم دابین بكه‌ین، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێسته كار له سه‌ر ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌یه‌كی كوتانی گشتگیر بۆ دانیشتووانی هه‌رێم ده‌كات، كه تیمی ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كارمه‌ندانی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیی تووشبوونیان هه‌یه ده‌گرێته‌وه. پاشان كوتانی زۆرترین ڕێژه‌ی هاووڵاتیان به‌پێی ته‌مه‌ن و ڕێنوێنییه دیاریكراوه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات "هیوادارین دوای ئه‌م قۆناغه، بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خۆمان و دۆخی ئابووریش گه‌شه بكاته‌وه".
له كۆتایشدا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێ، من دڵنیام ده‌توانین باردۆخه‌كه ئاسایی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام بێگومان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت به ته‌نیا ئه‌مه بكات، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتییان به‌گشتی، هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بن و ڕۆڵی خۆیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بگێڕن. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی كه له پێناو پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌یه به گشتی.