باج و خانووبەرەی میری هۆشداری بە کۆمپانیاکان دەدات

:: AM:10:14:03/03/2021 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری، ئاگەداری كۆمپانیاكان دەكاتەوە كە دەبێت تا 30 حوزەیران سەردانیان بكەن بۆ پێدانی باج، ئەگەر نا دوای ئەوە دووچاری دادگا و سزای یاسایی دەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی ئادار، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، سەرجەم كۆمپانیاكان دەبێت لە ماوەی یاسایی كە دەكاتە 30ـی حوزەیران، بەپێی یاسای باجی دەرامەتی ژمارە 113ی ساڵی 1982ـی هەمواركراو، دەبێت سەردانی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بكەن.

دوای ماوەی یاسایی سەردانیان بكەن كە دەكاتە یەكی تەمووز، دووچاری دادگا و سزای یاسایی دەبنەوە
ڕوون كراوەتەوە، ئەگەر دوای ماوەی یاسایی سەردانیان بكەن كە دەكاتە یەكی تەمووز، دووچاری دادگا و سزای یاسایی دەبنەوە.

ئەو هۆشدارییەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە كاتێكدایە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەت كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، دەبێت باج بدەن و ساڵانە مۆڵەتەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.



وشە - رامیار جەواد