هه‌موومان ده‌زانین %70ی جه‌سته‌ی مرۆڤ له ئاو پێكهاتووه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه پسپۆران ڕێنوێنیمان ده‌كه‌ن له ڕۆژێكدا لیتر و نیوێك بۆ دوو لیتر ئاو بخۆینه‌وه.
به‌شێك له خه‌ڵك خواردنه‌وه‌ی ئاو به شتێكی گرنگ نازانن و پێیان وایه پێویست نییه، چونكه ده‌توانن به‌رگه‌ی تینوێتی بگرن، به‌ڵام ئایا خواردنه‌وه‌ی ئاو ته‌نیا بۆ شكاندنی تینوێتییه؟
ماڵپه‌ڕی له‌ها هه‌ندێك له ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی باس كردووه كه به‌هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو تووشتان ده‌بێت، ئه‌مانه‌ن:
_ سستبوونی گورچیله‌كان.
_ خێرابوونی لێدانی دڵ و وه‌ستانی هه‌ناسه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا.
_ له‌ده‌ستدانی وزه و ماندووبوونی له ڕاده‌به‌ده‌ر و نه‌مانی توانای كاركردنی ئاسایی.
_ تووشبوون به نه‌خۆشیی ئه‌دیسۆن كه بریتییه له دروستبوونی كێشه‌ی هاوسه‌نگبوونی ڕێژه‌ی ئاو، سۆدیۆم و پۆتاسیۆم له خوێن.
_ تووشبوون به نه‌خۆشیی كرۆن، ئه‌وه‌ش بریتییه له هه‌وكردنی كاتیی سیستمی هه‌رسكردن.
له‌پێناو دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو تووش ده‌بن، پسپۆران داوا ده‌كه‌ن له ڕۆژێكدا هه‌شت كووپ ئاو زیاتر بخۆنه‌وه، هه‌روه‌ها گرنگییش به خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بده‌ن كه به‌شێكی زۆریان له ئاو پێكهاتووه.