نوێترین كتێبی چاپكراوی زانا خه‌لیل نووسه‌ر و شاعیر، به ناوی "حیكمه‌ته‌كانی شه‌مس و مه‌ولانا" چاپ كرا و له نزیكترین كاتدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئادار، زانا خه‌لیل نووسه‌ر و شاعیر، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبی "حیكمه‌ته‌كانی شه‌مس و مه‌ولانا" به "وشه"ی گوت: ئه‌م كتێبه بریتییه له حیكمه‌ت و ئه‌فۆریزمه‌كانی هه‌ردوو عارفی هه‌موو چاخه‌كان "شه‌مسی ته‌برێزی" و "مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمی".
له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌ڵبژێرداون
هه‌روه‌ها گوتی: حیكمه‌ت و ئه‌فۆریزمه‌كانی ناو كتێبه‌كه له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌ڵبژێردراون و كراونه‌ته كوردی.
كتێبی "حیكمه‌ته‌كانی شه‌مس و مه‌ولانا" له لایه‌ن "خانه‌ی كولتوور" چاپ كراوه، بڕیاره له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو له كتێبفرۆشییه‌كانی كوردستان بڵاو بكرێته‌وه.