سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دوا پێشهاتی داهاتووی زه‌ینه‌ددین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریدی ئاشكرا كرد.
به‌م دواییه باس له دوورخستنه‌وه‌ی زیدان له مه‌شقی ریال مه‌درید ده‌كرا، به تایبه‌تی دوای له‌ده‌ستدانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا و ده‌رچوونی له جامی شا.
ئه‌م وه‌رزه‌ش تیپه‌كه تا ئێسته له‌سه‌ر نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ ركابه‌ریی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئه‌ی بی سیی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، فلۆرێنتێنۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید، به زیدانی راگه‌یاندووه، متمانه‌ی پێ ده‌كات و ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، پێرێز بۆ زیدانی روونكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ر خۆی باشترین راهێنه‌ره بتوانیت تیپێكی نوێ به هێنانی چه‌ند یاریزانێكی نوێ له هاوینی داهاتوودا بنیات بنێته‌وه و نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت
گرێبه‌ستی ئێسته‌ی زیدان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌یه.