رۆناڵدۆ كۆمان راهێنه‌ری بارسێلۆنا رای گه‌یاند، له لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی، مه‌به‌ستی مێسی نه‌بووه.
كۆمان گوتی، كاتێك له باره‌ی یاریزانه دیاره‌كان قسه ده‌كه‌م، مه‌به‌ستم مێسی نییه، چونكه ئه‌و له گۆڵكردن و ئاستی به‌رزی به‌رده‌وامه، با ئه‌وانی تریش وه‌ك ئه‌و جیاوازیی دروست بكه‌ن.
بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ یارییه‌كی گرنگی هه‌یه، كاتێك له پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا و له یاریی گه‌ڕانه‌وه میوانداریی سێڤییا ده‌كات.
كۆمان پێی وایه، ئاماده‌بوونی مێسی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یدا زۆر گرنگه، چونكه ركابه‌ره‌كان ماندوو ده‌كات.