800 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیاکانی ئێران لای عێراقە

:: PM:02:34:03/03/2021 ‌
ئەنجوومەنی هەناردەكارانی خزمەتگوزاری ئەندازیاری و تەكنیكی ئێران ئاشكرای كرد، 800 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیاكانیان لای عێراقە و بە بیانووی جیاواز بۆیان ناگەڕێنرێتەوە.

بەهمەن ساڵحی سكرتێری گشتی ئەنجوومەنی هەناردەكارانی خزمەتگوزاری ئەندازیاری و تەكنیكی، وێڕای ئاشكراكردنی بڕی قەرزەكە، روونی كردووەتەوە پێنەدانی ئەو قەرزانە هیچ پێوەندییەكی بە پرسی سزاكانی ئەمەریكا نییە و تەنیا كراوەتە بیانوو بۆ داخستنی قەرزەكان .

بەگوێرەی rfi ئێران لەو وڵاتانەیە كە جگە لەو هەژموونی سەربازی و سیاسییەی  لە عێراقدا هەیەتی، ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیاكانیشی بە تایبەت لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە پڕۆژە جیاجیاكاندا كار دەكەن.

بەشێكی پێوەندی بە كەرتی گشتی و بەشێكیشی پێوەندی بە كەرتی تایبەتییەوە هەیە.


ئەوەی ئەو بەرپرسەی ئێران باسی كردووە، ئەو پارەیە قەرزی كۆمپانیاكانە كە بەشێكی پێوەندی بە كەرتی گشتی و بەشێكیشی پێوەندی بە كەرتی تایبەتییەوە هەیە.

ئێران جگە لەوەی كە بڕێكی زۆر شتومەك هەناردەی عێراق دەكات، بەشێك لە پێداویستییەكانی گاز و كارەباش هەر لە لایەن ئێرانەوە دابین دەكرێت، بەڵام حكوومەتی عێراق نەیتوانیوە پارەی ئەو كارەبایە لە كاتی خۆیدا بدات.

ماوەی رابردوو ئێران و عێراق رێككەوتن تا لە بری بەشێك لەو قەرزە، حكوومەتی عێراق پێكوتەی كۆرۆنا  بكڕێت و رادەستی ئێرانی بكات.



وشە - سلێمان تاشان