راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد، یانه‌ی بایرن میونش له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیرلینگ هالاندی ئه‌ستێره‌ی دۆرتموند پاشه‌كشێی كرد.
هالاندی نه‌رویجی، كه ئێسته باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات و بووه‌ته ماكینه‌ی گۆڵكردن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هاوینی داهاتوودا ببێته جێگه‌ی بایه‌خی چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا،
رۆژنامه‌ی بێڵد ئاشكرای كردووه، بایرن میونشن ئێسته بیر له‌وه ناكاته‌وه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هالاندی ته‌مه‌ن 20 ساڵان بكات، بۆ ئه‌مه‌ش دوو هۆی باس كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، بوونی لێڤاندۆڤسكی له بایرن به‌و ئاسته به‌رزه، كه گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2023یه له‌گه‌ڵ باڤاری، وا ده‌كات هالاند به‌وه رازیی نه‌بێت ببێته یاریزانێكی یه‌ده‌گ له بایرن، هۆی دووه‌میش، لایه‌نی داراییه و پێناچێت بایرن له هاوینی داهاتوودا توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت پاره‌یه‌كی زۆر له هێنانی هالاند خه‌رج بكات، چونكه به هۆی كۆرۆناوه داهاتی هه‌موو یانه‌كان كه‌می كردووه.
به گوێره‌ی بێڵد، مه‌رجی گواستنه‌وه‌ی هالاند ده‌گاته نزیكه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام له هاوینی 2022ه‌وه، چونكه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مه‌رجی ئێسته‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه 75 ملیۆن یۆرۆیه.
چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌وروپا ده‌مێكه چاودێریی هالاند ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، دیارترینیان ریال مه‌دریدی ئیسپانی، مانچێسته‌ر سیتی و چێڵسیی ئینگلیزی.