له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرنگییه‌كی زۆر به ژێرخانی ئابووری دراوه و توانراوه به چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیجی ژێرخانی ئابووری به‌هێز بكرێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی دۆخێكی خراپی دارایی.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه گرنگییه‌كی زۆری به پڕۆژه گرنگ و ستراتیجییه‌كان داوه، توانیویه‌تی چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان بخاته بواری جێبه‌جێكردن، به‌شی زۆریان له ته‌وابووندان و به‌هۆیانه‌وه ژێرخانی ئابووری به‌هێز ده‌بێت.
چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی جێبه‌جێ دةكات
پڕۆژه‌ی دروستكردنی سایلۆی گه‌نمی جووتیاران له دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی، ئێسته به‌ره‌و ته‌وابوون ده‌چن، هه‌روه‌ها شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی كه ستراتیجیترین و گرنگترین پڕۆژه بوو، سه‌رۆكی حكوومه‌ت مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو به‌ردی بناغه‌ی دانا‌و و ئێسته 10%ی كاره‌كانی ته‌واو بوون، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر كه به‌شێكی له چه‌ند رۆژی رابردوو كرایه‌وه، پڕۆژه‌ی شاری پیشه‌سازی سلێمانی گه‌وره‌ترین شاره له‌سه‌ر ئاستی عێراق، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ست به‌كاره‌كانی بكرێت، هه‌روه‌ها دووسایدكردنی هه‌ردوو رێی دوكان بۆ راپه‌ڕین و ده‌ربه‌ندیخان بۆ كه‌لار و كه‌لار بۆ كفری.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران كه ساڵانه 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی جووتیاران وه‌رده‌گرێت، چه‌ندان پڕۆژه‌ی تر له بواری رێگه‌وبان، هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنی سه‌روو 100 ملیار دینار بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با كه دوانیان ده‌كه‌ونه سنووری سلێمانی و به به‌های 45 ملیار دینار دروست ده‌كرێن.
زیاد كاكه ره‌زا ئه‌ندامی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆی كه كه‌متر له دوو ساڵه ده‌ستبه‌كار بووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا دۆخێكی خراپی دارایی تووش بووه، به‌ڵام توانیویه‌تی زۆرترین پڕۆژه له هه‌رێمی كوردستان بخاته بواری جێبه‌جێكردن و به سه‌تان ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌ی گرنگ خه‌رج بكات.
روونیشی كرده‌وه كه گرنگیدان به به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان، له پێشینه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌ته، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیجی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی به‌گه‌ڕ خراون و سلێمانیش پشكی شێری له‌و پڕۆژانه به‌ركه‌وتووه، بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری به‌تایبه‌ت له كه‌رتی رێگه‌وبان و كاره‌با.
لای خۆیه‌وه ناسر ئیسماعیل شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێ له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌نگژه داراییه و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی مووچه و بودجه له لایه‌ن عێراق و هاتنی نه‌خۆشی كۆرۆنا، به‌ڵام حكوومه‌ت توانیویه‌تی له‌و ماوه كه‌مدا چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی جێبه‌جێ بكات كه به‌هۆیانه‌وه ژێرخانی ئابووری به‌هێز ده‌كه‌ن.
پێشتریش وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد، كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژێرخانی ئابووری كاره‌با زۆر به‌هێز كراوه و چه‌ندان پڕۆژه و وێستگه‌ی تایبه‌ت كراونه‌ته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به زستان و هاوین زۆر باش بووه و به‌رده‌وام له سه‌روو 12 سه‌عات و هه‌ندێ جار بۆ 18 سه‌عات و زیاتریش كاره‌با به هاوولاَتییان دراوه.
ئه‌و ئابووریناسه باسی له‌وه‌ش كرد، گرنیگدان به پڕۆژه ستراتیجییه‌كان له پێناو به‌هێزی ژێرخانی ئابوورییه، خۆ ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ته‌نیا مووچه دابه‌ش بكات و هیچ پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دا، ئه‌مه هیچ مانایه‌كی حوكمداری نییه، به‌ڵام كابینه‌ی نۆ له پاڵ مووچه‌شدا گرنگییه‌كی زۆری به پڕۆژه گرنگه‌كان داوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی