له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له د. نه‌سر هه‌ریری سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوا پێشهاته‌كان له‌سه‌ر ئاستی سووریا و ناوچه‌كه تاوتوێ كرا. سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستانی كرد كه هه‌رده‌م هاوسۆزی نه‌هامه‌تی و گرفت و كێشه‌كانی خه‌ڵكی سووریا بوونه، پێشوازییان له سه‌تان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری سووریایی كردووه. هه‌روه‌ها یاد و بۆنه‌كانی مانگی ئاداریشی به‌رز نرخاند كه به‌شێكی گرنگی خه‌باتی گه‌لی كوردستان پێكده‌هێنن.
ئه‌و ڕووداوانه‌ی له عه‌فرین ڕوویان داوه، جێی نیگه‌رانین
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ته‌نگژه‌ی سووریا بگاته چاره‌سه‌رێكی وه‌ها كه ئارامی و ته‌بایی نێوان گه‌لانی سووریا و هه‌موو پێكهاته‌كانی لێ بكه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به شاندی میوان ڕاگه‌یاند كه ئه‌و ڕووداوانه‌ی له عه‌فرین ڕوویان داوه، جێی نیگه‌رانین و به بایه‌خه‌وه سه‌یری ڕێڕه‌وی ڕووداوه‌كان و ئاینده‌ی گه‌لی كورد له سووریا ده‌كه‌ن، هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه له ئاینده‌ی سووریادا به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لان و پێكهاته‌كانی سووریا له به‌رچاو بگیرێت.